ساغيان بەکۆڵی کەر دەگەڕێت.
ساغ واتە تەندروست، بەکۆڵی کەرەوە واتە لەسەر پشتی گوێدرێژەوە، زۆرجاران لەپەتای سەرماوەرزی وەرگەڕانی پایزەدا خانەوادەیەک بەتەواوەتی دووچاری ئه و نەخۆشیە دەبن، یان ئەندامانی بنەماڵە و ماڵێک بەیەکەوە پەکیان دەکەوێت و کەسی ساغیان تێدا نامێنێت و ئەگەر بپرسرێت بارودۆخیان چۆنە، دەوترێت ساغی چی بن؟ ساغیان بە کۆڵی کەرەوە دەگەڕێت.[1]