دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی:
بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی قەیران و نەهامەتییەکان بێت لە کوردستان و جیهاندا.
یادی پڕ شکۆی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لە سەر بێت) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
29 ی ذوالحجة