ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە 29ی حوزەیرانەوە تا 21ی ئاب لە هەرێمەکانی گەریلا زۆر چالاکی ئەنجامدراون و شەڕی قوڕس ڕوویانداوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ژمارەیەک چالاکیدا ژمارەیەک سەرباز کوژراون کە ژمارەیان نەزانراوە و بە پێی زانیاریەکان 12 سەربازی دوژمن سزادراون.
لە گۆڕەپانی پارتیزان چالاکی سویقاست: 2 سەرباز کوژران
هەپەگە ئاشکرای کرد، 21ی ئاب لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە گردی قەسروکی گۆڕەپانی پارتیزان لەدژی سەربازانی تورک 2 چالاکی سویقاستیان ئەنجامداوە و بە پێی زانیاریەکان 2 سەربازی دوژمن سزادراون.
لە خواکورک لە کاروانێکی سەربازی درا: 10 سەرباز سزادران
سەرلەبەیانی 21ی ئاب لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی خواکورک کە لە گردی کەڤۆرتێ بەرەو گردی لێلیکانەوە دەچوون، هێزەکانمان کاروانەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هەمان ڕۆژ کاتژمێر 10:30 چالاکیان لەدژی کاروانی سەربازی دوژمن ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری ڕیۆ تێکشکێنرا و بە پێی زانیاریەکان 10 سەرباز سزادران. لەو کاتەدا پێشمەرگەیەک بە ناوی نەڤرات ڕەشید کاتێک هەوڵیدا هاوکاری سەربازانی تورک بکات، لە ئەنجامی هێرشی سەربازاندا بە قوڕسی برینداربوو.
سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە ناوچەکەی بۆردومان کرد و 3 جار کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە گەڤەری کامێرای چاودێریدرا
17ی ئاب کاتژمێر 07:00 لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە گەلی دۆسکی گەڤەڕی جۆلەمێره لە کامێرای چاودێریاندا. لە چالاکیەکەدا کامێراکانی چاودێری تێکشکێنران.
لە شیروانە پێنج ڕۆژ شەڕ بەردەوام بوو: 2 گەریلا شەهید بوون
23ی ئاب لە گەلی بۆمباتی شیروانەی سێرت لەةیوان یەکینەکانی ئێمە و سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا. شەڕەکە 5 ڕۆژ بەردەوام بوو و گورزی گەورە لە سوپای تورک درا. هەڤاڵانمان زنار و عەگید تا دوایین گولەی خۆیان بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵانمان دواتر ئاشکرا دەکرێن.
لە بەدلیس لە هێرشی ئاسمانیدا 3 گەریلا شەهید بوون
11ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شەهید مزگینی بەدلیس دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکاری کرد و شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو سوپای داگیرکەری تورک گورزی گەورەی بەرکەوت و دواتر بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکەی بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا هەڤاڵە قاڕەمانەکان بە ناوی کەندال، ئاسمین و ئامارا شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر ئاشکرا دەکرێن.
لە کاتۆ شەر و پێکدادانی قوڕس ڕوویاندا
17ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی کاتۆ مارینۆسی ئەلکێی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە هەمان ڕۆژدا لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. لەو شەڕەدا هەڤاڵمان دەمهات دوای ئەوەی بە قارەمانی شەڕی کرد شەهید بوو. ژمارەیەک سەربازیش سزادران و بریندارکران کە ژمارەیان بە تەواوی نەزانراوە.
لە بازید هێرش ئاسمانی: زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت
19 و 20ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانی دەمیرکاپی بازیدی ئاگری بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گەریلایان شەهید کردووە، بەڵام ئەو هەواڵانە درۆن. ڕاگەیەنراوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدان و پەیوەندیان بە ڕاستیەوە نییە.
لە ئەبەخ لەدژی داگیرکەران چالاکی
29ی حوزەیران، هێزەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەر چالاکیان لەدژی سەربازەکان ئەنجامدا کە ویستیان لە گردەکانی دەوروبەری گوندی پرا عەردێی ناوچەی ئەبەخی وان جێگیر ببن و ئۆتۆمبێڵی سەربازی کرایە ئامانج. گورز لە ئۆتۆمبێڵەکە وەشێنرا، بەڵام ژمارەی سەربازانی دوژمن کە کوژراون و بریندارکران نەزانرا.
هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا:
19ی ئاب کاتژمێر 23:30 شەو و ڕۆژی 20ی ئاب کاتژمێر 10:30 بەیانی، فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی سنینێی سەر بە هەرێمی خواکورکیان 6 جار بۆردومان کرد.
21ی ئاب کاتژمێر 10:30 گۆڕەپانی کارکەری هەرێمی زاپ و کاتژمێر 10:45 ناوچەی ساجایا بۆردومان کرا. هەمان ڕۆژ فڕۆکە جەنگیەکان کاتژمێر 15:20 دەورەبەری ڕووباری زاپیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر بەر داراستانەکان کەوت.
21ی ئاب کاتژمێر 21:30 تا 22:30 سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەری کۆبرا، جانمەدا، برجەلا، شیفرەزای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
لەو هەموو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]