بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی 2720، لانیکەم 18 هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 10 ژن و 8 پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان ژێر 18 ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: 1 حاڵەت (1 پیاو)
پارێزگای کرماشان: 6 حاڵەت (3 ژن و 3 پیاو)
پارێزگای سنە: 7 حاڵەت (5 ژن و 2 پیاو)
پارێزگای ئورمیە: 4 حاڵەت (3 ژن و 2 پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: 12 حاڵەت (8 پیاو و 4 ژن)
هەژاری و بێکاری: 4 حاڵەت (1 ژن و 3 پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: 1 حاڵەت (1 ژن)
نادیار: 1 حاڵەت (1 پیاو)
جۆری خۆکوشتن
خۆسووتاندن: 3 حاڵەت (3 ژن)
خۆهەڵواسین: 12 حاڵەت (6 ژن و 6 پیاو)
خواردنی حەب: 2 حاڵەت (1 ژن و 1 پیاو)
خۆفرێدان لە بەرزایی: 1 حاڵەت (1 پیاو)[1]