ڕاگەیەنراوی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
22ی ئاب کاتژمێر 15:20 هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گۆڕەپانی شەهید شیلان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا 22ی ئاب کاتژمێر 05:30 لە گردی کۆردینەی شەهید بێریتانی خواکورک لەدژی سەربازانی دوژمن چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکدا سەنگەرێکی دوژمن لەناوبرا و 3 سەربازی دوژمن کوژران.
چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندە عەگید گارزان و 2 فەرماندەی سوپای عێراق ئەنجامدراوە کە پێکەوە شەهید بوون.
هێرشی ئاسمانی
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا:
لە 22ی ئابدا کاتژمێر 13:40 و 13:55 فڕۆکە جەنگیەکان 3 جار دۆڵی کانیشکێ ی زاپیان بۆردومان کرد. بەو هۆیەوە ئاگر بەر دارستانەکان کەوت.
لە 22ی ئابدا لە کاتژمێر 14:30 دا فڕۆکە جەنگیەکانی کویستانەکانی ڕۆستێی هەرێمی گۆشگینی خواکورکیان دوو جار بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]