ئاگاداری هاووڵاتییانی سنوری شاری #هەولێر# دەکەینەوە کەوا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID -19 بەم شێوەی خواروە پۆلین کراوە بۆ (3) بنکەی تەندروستی بۆ زانینی ئەنجامی پشکنین سەنتەری داتاو زانیاری دانراوە بەم شێوەی خوارەوە:-
بنکەی تەندروستی زانکۆ/بۆ پشکنینی(گەشتیاران) دەتوانن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID -19 ئەنجام بدەن لە سەنتەری داتاو زانیاری ئەنجامی پشکنینەکە وەربگرنەوە.
(ناونیشان: نزیک کۆلێژی زانست/ زانکۆی سەلاح الدین).
کاتی دەوام لە کاتژمێر (8:30 بەیانی تاوەکو 3:30 ئێوارە)
بنکەی نازداربامرنی / بۆ پشکینینی (کارمەندانی کۆمپانیاکان) دەتوانن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID -19 ئەنجام بدەن لە سەنتەری داتاو زانیاری ئەنجامی پشکنینەکە وەربگرنەوە.
(ناونیشان:هەولێر 40 مەتری نزیک دەزگای ئاراس)
کاتی دەوام لە کاتژمێر (8:30 بەیانی تاوەکو 3:30 ئێوارە)
بنکەی تەندروستی مەلافەندی/ بۆ پشکنینی (بەرکەوتوانی تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID -19) وەلامی پشکنینەکە لە سەنتەری سەنتەری داتاو زانیاری ئەنجامی پشکنینەکە وەربگرنەوە.
(ناونیشان:100 مەتری تەنیشت مزگەوتی خدیجە کوبرا)
کاتی دەوام لە کاتژمێر (8:30 بەیانی تاوەکو 3:30 ئێوارە)
(سەنتەری داتاو زانیاری) بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا- COVID19 کە ئەو هاونیشتیمانیانەی لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا پشکنینیان ئەنجام داوە، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەی تایبەت دەستیشانکراوە وەکو ئاسانکاری بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە،
1.کاتی دەوام :لە گشت ڕۆژانی هەفتە کاتژمێر(8:00)ی بەیانی تاوەکو (8:00)ی ئێوارە دەبێت.
2.کاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنین لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاوەکو (4:00)ی ئێوارە دەبێت.
شوێن:سەنتەری داتاو زانیاری COVID-19 لەنێو نەخۆشخانەی چاو، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بنەسڵاوە گەڕەکی شارەوانی تەنیشت یانەی ئاسۆی وەرزشی.
ژمارەی مۆبایلەکان
07502578585
07502579292
07502580101
07502580202
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
#26-08-2020#