لە ڕاگەیێنراوی یەبەشەدا هاتووە:
لە ساڵیای کۆمەڵکوژیی 3ی ئابی ساڵی 2014دا دەوڵەتی فاشیستی تورک لەم ڕۆژانەدا کە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژیە دەکرایەوە، بە فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا، بەڵام بە هیچ یەکێک لەو هێرشانەی 23ی ئاب و 25ی ئاب ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا.
ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو کە دەوڵەتی تورک لە دژی ناوچەکەمان لە شەنگال پلانێکی نوێی دەست پێکردووە. دەوڵەتی تورک بەم هێرشانە دەیەوێت فەرمانی 2014 بە ئەنجام بگەیێنێت. وەکو چۆن لە 3ی ئابی 2014دا بە دەستی چەتەکانی #داعش# دەیانویست کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن، ئەمڕۆش ئەوانەی ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن، ئەو هێزانەن کە پلانی 3ی ئابی 2014یان بەڕێوە دەبرد. ئەوانە پلانداڕێژەر و ئەنجامدەری ئەم هێرشانەن، میتی تورکیا، پاراستن و کەس و هێزە هاوکارەکانیانن لە ناوچەکە. ئەوانەی ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن، ئێمە باش دەزانین ئەوانەن کە لەگەڵ پاراستن کردەوەی قێزەوەنیان ئەنجامداوە و بە ئاگاداریی هەواڵگریی ئەوان، ئەنجام دەدرێت.
بەو دوو هێرشەی لەم دووایەدا ئەنجام دران، هەم هێزەکانمان، هەم گەلەکەمان بە ئامانج گیرا. ئەوەی بەو هێرشانە هەوڵیانبۆدا، پێی نەگەیشتن، بەڵام لە شوێنی هێرشەکە ئاگر کەوتووەتەوە. ئێمە وەکو هێزەکانی یەبەشە جەخت دەکەینەوە کە ئەو هێرشانە پووچەڵ دەکەینەوە. تا ئەو کاتەی گەلەکەمان دەگات بە مافی ئازادی خۆی، بە بەرفراوانکردنی تێکۆشان کاروانی بەرەو ئازادیمان بەردەوام دەبێت. ئێمە دەڵێین تا ئەو کاتەی تێکۆشانمان نەگەیێنینە سەرکەوتن، بە بڕیارداریەکی گەورەوە خۆڕاگریمان بەردەوام دەبێت.
بە تایبەت لەم قۆناغەی دواییدا، #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا وتبووی، ئەنگال فەرمی نیە. هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە بە پێی یاساکانی عێراق هێزی فەرمین. ئەگەر شتێکی نایاسایی هەبێت، ئەوا قسەکانی نێچیرڤان بارزانی و هێنانی دەوڵەتی فاشیست و میتی تورکیە بۆ سەر خاکی عێرق. جێگیرکردنی داگیرکەرانە لە بارەگاکانی باشیق و چەندین شوێنی تر لەسەر خاکی عێراق. بەم بارەگایانە خاکی عێراق داگیر دەکەن. ئەوەی ئەم هێزە داگیرکەرانەی هێناوەتە سەر خاکی عێراق و باشوری کوردستان و داگیری دەکەن و بە شێوەیەکی فەرمی ناجوڵێنەوە، نێچیرڤان بارزانی خۆیەتی. ئەوانە سەر بە دەوڵەتی عێراق نین و هیچ فەرمیەتێکیان نیە، ئەوان سەربازانی تورک و میتی تورکی و چەتەکانی ڕۆژن. لە دوایین هێرشیشدا کە بە دەستی میتی فاشیستی تورک ئەنجام درا، فەرماندەیەکی #هەپەگە# و دوو فەرماندەی عێراق شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، بە دەیان کەس لە گەلی باشورمان کوژراون، بە دەیان گوند بە تاڵان براون و دەیانەوێت گەلەکەمان لە سەر خاکی خۆیان ئاوارە بکەن. پاراستن و نێچیرڤان بارزانی پەنجەیان لەو هێرش و ڕووداوی شەهیدکردنانەدا هەیە. لێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانی، ڕەواکردنی هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیایە لەسەر خاکی باشوری کوردستان و عێراق. نێچیرڤان بارزانی و پاراستن هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکن. دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیایان هێنایە ناو خاکی باشوری کوردستان و بەمەش بێکاری و ئاوارەیی زیادی کرد. لە ڕووی سیاسی و ئابوریەوە ئاڵۆزیەکان زیادی کرد. ئەمە شێوازی سیاسەتە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی تورکە. چونکە دەوڵەتی فاشیستی تورک لەگەل خۆیدا ئەمە دێنێت. بە تایبەت گەلەکەمان و گەنجانمان لە باشوری کوردستان دەبێت ئەوە بزانن کە ئەم لێدوانانانەی نێچیرڤان بارزانی خزمەت بە کێ دەکەن. بۆیە ئێمە بانگەوازیەک ئاڕاستە دەکەین، ئەوەی لەگەڵ پاراستن کاردەکات، با لێیان دوور بکەوێتەوە.
ئێستا پاراستن وەکو دەزگایەکی میتی تورک دەجوڵێتەوە. پێویستە گەلەکەمان ئەوە باش بزانێت کە میتی تورک دوژمنی مێژینەی گەلەکەمانە. لە مێژوودا چەندین کۆمەڵکوژی و هێرشی لە دژی گەلەکەمان ئەنجام داوە. بۆیە ئەوانەی دەستیان تێکەڵ کردووە لەگەڵ میت و پاراستن، با واز لە هاوکاری ئەوان و خیانەت بهێنن. لەگەڵ پاراستن و میت ناگەن بە هیچ ئامانجێک. بۆیە ئێمە بانگەوازیەک ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە ناو ئەو هاوکاریەدان، خاوەنداری لە ڕۆڵەکانتان بکەن و منداڵەکانیان لەو هاوکاریە ڕزگار بکەن. وەکو تر ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر ئەنجامێک کە ڕووبدات. لە چوارچێوەی لێدوانی گەورەی عەشیرەتەکان، پیاوە ئاینیەکان و خانەوادەکانمان، لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، با بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی خۆیاندا بکەن. با پشتیوانی ئەو هێزە بکەن کە لە کچان و کوڕانی ئێزدی پێکهاتووە، وەکو یەبەشە و یەژەشە. دەبێت ئەوە بزانن کە هێرشکردنە سەر یەبەشە، واتە بە ئامانجگرتنی ئێزدیاتی و ئێزیدخانە.
ئەو هێزانە چونکە دەزانن بە هێرشەکانیان هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایشی شەنگال تێک بدەن، گەلەکەمان و هێزی گەل بە ئامانج دەگرن. ئەوەی نەیانتوانی بە دەستی داعش جێبەجێی بکەن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی شەنگال، دەیانەوێت بە هێزە هاوکارەکانیان بە ئامانج بگەیێنن. وەکو چۆن ئەمەیان لە #عەفرین# جێبەجێ کرد، ئەمڕۆ دەیانەوێت لە شەنگال جێبەجێی بکەن. ئەمە ئامانجی میتی تورک و دەزگای پاراستنە کە وەکو ئەو دەجوڵێتەوە. ئەوانەی هاوکاریانن، دەبێت لەو ئامانجانە تێبگەن. بۆ ئەوەی شەنگالیش وەکو عەفرینی لێنەیەت، دەبێت واز لەو خیانەتە بهێنن. ئەوانەی لەناو ئەو هاوکاریەدان، دەبێت ئەوە بزانن؛ کارکردن لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، واتە خیانەتکردن لە ئاین، خاک، مێژوو، ئامانج و ئازادیان. چونکە دەوڵەتی فاشیستی تورک چەندین جار لە دژی گەلەکەمان فەرمان و کۆمەڵکوژی و هێرشی ئەنجام داوە و ویستوویەتی لەناومان بەرێت و ئاینمان لە مێژوودا بسڕێتەوە.
دەبێت هەموو کەسێک ئەوە بزانێت و مێژووی خۆی لەبیرنەکات. چونکە ئەوانەی مێژووی خۆیان لەبیر دەکەن، دواڕۆژ و هەستەکانی خۆشیان لەبیر دەکەن. بۆیە ئێمە جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە ئەوانەی لە ناو هاوکاری و خیانەتدان، با دوور بکەونەوە لێی. چونکە ئەوانەی دەبنە هاوکار بۆ هێرشکردنە سەر گەل و هێزەکانی ئێمە، بێگومان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.[1]