زارهەراش
زار: دەم، زاری تاوڵه، هەروەها بە مانای(زمان)یش دێت، شێوەزار، زاری کرمانجی، هەراش واتە گەورەبووە، تورەکە هەراش بووە، پاچەره، کیژۆڵەکە پاچەرەیە، هەراش ئاوسە واتە دەمێکە سکی کردووە، زار هەراش واتە کەسێک قسەی گەورەتر لە تەمەنی خۆیدا بکات، یان قسە و تێوەرێخ بخاتە ناو زۆر بابەتان، ئەمە بووە بە ئیدیۆم به و کەسانە دەوترێت(زار هەراش).[1]