بەکەوچکم ڕادێرە، لە ڕێزێم بژمێرە.
کەوچکە ماستێک، یان چێشتێک، لەماڵی کوردەواریدا کەیبانوو خۆی چێشتی دەکردە ناو قاپ و دەوری و لەگنەکانەوە، هەموو ئەندامانی خێزان و مێوانەکانی دەژمارد و بە کەوچک و کەوگیرەکەی دەستی بۆی پڕدەکردن لە چێشت، ئه و ئیدیۆمە گوزارشتیە بۆ ڕیزگرتن ئه و کەسەی ئه و ئیدیۆمە دەڵێت مەبەستی(نەوس) نییە بەڵکو مەبەستی ڕێزە، بۆیە بە نیگەرانی و دڵگرانیەوە دەڵێت: بەکەوچکم ڕادێرە، لە ڕێزێم بژمێرە واتە زۆر کەمم بۆ بخە ناو قاپەکەوە بەس لە ڕێزی خەڵکیم دابنێ و قەدرم بگرە.[1]