#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی بەڕەچاوکردنی بارودۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2020-2021) پلان و بەرنامەی تازەی بەئاراستەی بەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و، کواڵێتی خوێندنی داڕشتوە، بۆ ئەمەش پلان و پڕۆژەی پێشنیازی ساڵی نوێی خوێندنی تاوتوێکرد و بۆ گفتوگۆ و پەسندکردنی بەرزی دەکاتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
رۆژی (29/8/2020) ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت و ئامادەبونی بریکاری وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆکان کۆبونەوەی ژمارە (9) ی ئاسایی خۆی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا کە نوێنەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئامادەیبون، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بە دواین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا کرد و تیشکی خستەر سەر پڕۆژەی وەزارەت بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.
د. ئارام محمد قادر ڕاشیگەیاند: بەڕەچاوکردنی بارودۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2020-2021) پلان و بەرنامەی تازەمان بەئاراستەی بەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و، کواڵێتی خوێندن داڕشتوە، بۆ ئەمەش ئاماژەی بە پلان و پڕۆژەی پێشنیازی ساڵی نوێی خوێندن کرد.
بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەکەدا چەندین پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکرایەوە بەمەبەستی
پەسەندکردنیان، کە بریتین لە:-
. خوێندنی ساڵی نوێی ئەکادیمی لە (1/9) دەستپێدەکات و پێویستە ساڵی ئەکادیمی لە (30/6) کۆتای ب
· لە نێوان (20/9) تاکو (4/10) پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپیدەکات، بەشێوەیەک زانکۆکان سەرپشکن و دەسەڵاتیان پێدەدرێت لە نێوان ئەم دو ڕێکەوتە ڕۆژێک بۆ دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی (2020-2021) دەستنیشان بکەن.
·سیستمی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) بریتیە لە خوێندنی ئاوێتە واتە (blended learning).
· خوێندنی وانە پراکتیکیەکان و تاقیکردنەوەی کۆرسەکان و کۆتای ساڵ و تەتبیقاتی ناو نەخۆشخانە و تاقیگەکان و وانە تیۆریە سەرەکییەکان لە ناو کامپەس دەخوێنرێت، بەو واتایەی زۆربەی خوێندنی ساڵی نوێ لە ناو کەمپەس دەبێت.
·ماوەی نێوان (9/1) تاکو (10/4) ئەو ماوەیە بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان بەکاردەهێنرێت و یاخود ڕێکخستنەوەی ساڵنامەی زانکۆ و قەرەبوکردنەوەی وانە فەوتاوەکان.
هیچ کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نابێت لە (15) هەفتە کەمتر بێت.
· بەهۆی بارودۆخی تەندروستی و بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2020-2021) لەنێوان زانکۆکانی هەرێم سیستمی میوانداری دەکرێتەوە ئەویش لەنێوان بەش و سیستمی هاوشێوەدا دەبێت.
· بۆ خوێندنی ئاوێتە، هەر زانکۆیەک ئەو پلاتفۆرمە ستانداردانەی خوێندن بەکاردەهێنێت کە یونسکۆ ڕاسپاردەی دەکات.
· لە (2020/10/11) پرۆسەی خوێندنی خوێندنی باڵا/ ماستەرو دکتۆرا دەستپێدەکات.
کۆی ئەم پێشنیازانە و چەندین پێشنیازی دیکەی پەیوەست بە پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێکران و دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنیان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا و لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە نوێنەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئامادەیبون، هەریەک لە م. ئەحمەد #گەرمیان#ی و د. نادر مستەفا نانەکەلی لە وتەیەی جیا جیادا ئاماژەیان بە پڕۆژە و بەرنامەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بۆ ئەمەش پشتگیری یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان بۆ پڕۆژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانست
.خستەڕوو
#29-08-2020#