کۆردۆناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە ڕاگەیێنراوێکی بلاو بکردەوە کە تێیدا هاتووە:
ئەمڕۆ لە تورکیا و کوردستان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەچێت و ئەم سیاسەتەش بە دەستی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک بەڕێوە دەچێت. ژنان لە ناو کۆمەڵگا و سیاسەت و گۆڕەپانی یاسایی تورکیادا، لێپرسینەوە لەگەل ئەم دەوڵەتە لاقەکەرەدا دەکەن. یەکێک لەو کەسانەی ئەم لێپرسینەوەیەشی کرد، پارێزەر ئەبرو تیمتیک بوو. تیمتیک کە 238 ڕۆژ لە خۆڕاگریدا بوو، لە ناو مێشک و دەروونی ژنان و کۆمەڵگای تورکیادا، خۆڕاگریەکی گەورەی بەجێهێشت.
ئەم خۆڕاگریە لە دژی سیستمی پیاوسالاری کودەتایەکی گەورەیە
ئەبرو تیمتیک بە خۆڕاگریی 238 ڕۆژەی، کودەتایەکی گەورەی لەبەرامبەر سیاسەتی پیاوساری ئەنجامدا. بۆ دادگایەکی یەکسان، چالاکی مانگرتن لە خواردن تا مردن و خۆڕاگریی دەستپێکرد. ڕژێمی قڕکەری ئەردۆغان، باخچەلی و ئەرگەنەکۆن بەرپرسیارانی شەهیدبوونی ئەون. مرۆڤایەتی هیچ کات زوڵم لەبیر ناکات. ژنان و گەلانی تورکیا بەردەوامی دەەدەن بە خۆڕاگری ئەبرو تیمتیک. گەلانی تورکیا، لایەنە چەپ و سۆسیالیستەکان، هێزە دیمۆکراتەکان و ژنان خاوەنداری لە میراسیی خۆڕاگری دەکەن و تێکۆشانەکەی بەرفراوان دەکەن.
بێگومان تورکیای ئازاد و دیمۆکرات بونیاد دەنێین. کۆتایی بە قڕکردن و فاشیزم دێنین. ئێمە بانگەوازی ئەوە دەکەین کە بۆ بونیادنانی دیۆمۆکراسی، یەکێتی هێزی دیمۆکرات و یەکگرتن و بەرێکخستنبوونی ژنان گەورە دەکەین.
رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن بکوژانی پارێزەر ئەبرو تیمتیکن. دەولەتی تورک جارێکی تر ئەوەی ئاشکرا کرد کە ژن قڕدەکاتەوە. بە تایبەت ژنان، خاوەنداری لە تێکۆشانی خۆڕاگریی دەکەن.
ئەبرو تیمتیک بوو بە دەنگ و هەڵوێستی دادگاییەکی یەکسان و بە ویژدانی کۆمەڵایەتی. ئێمە جارێکی تر ئەوە دەخەینەروو کە دڵگران و توڕەین. بۆ ئەوەی ئەبروکانی تر بژین توڕەیی و تێکۆشانمان گەشتر دەشتر دبێتەوە.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و دۆست و هەڤاڵان خەباتی تێکۆشانی تیمتیک دەکەین. ئەبرو تیمتیک نەمرە. بە خۆڕاگریی ئەو، فاشیزم هەڵدەوەشێت. دەوڵەتی ئەردۆغانی ناداد و ناسایی، هەڵدەوەشێتەوە. هەنگاوی یەکەم بۆ تێکۆشان لە دژی نایەکسانی و نادادی، قبوڵنەکردنی فاشیزم دەبیت. دڵ و مێشکی ئەبرو تیمتیک نادادی و نایەکسانی قبوڵ نەکرد. تا دواهەناسە بەردەوام بوو لە تێکۆشاندا. بڕوای بەوە هێنا کە بە تێکۆشانەکەی سەردەکەوێت. ئەو بوو بە یەکێک لە ژن-خاسەکانی دێرسم.[1]