لە ماوەی شەش مانگی 2020 18 کەس لە پارێزگای #سلێمانی# بە چەک کوژراون، چوار کەسیش خۆیان کوشتووە، لەکاتێکدا هەموو ساڵی 2019دا تەنها 28 کەس کوژراون.
بەپێی ئامارێکی دەستەی مافی مرۆڤی پارێزگای سلێمانی، لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب، 18 کەس بە هۆکاری جیاواز لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە چەک کوژراون، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەو ماوەیەدا تەنها شەش کەس کوژراون.
هەر بەپێی ئامارەکە، چوار کەسیش لەماوەی ئەو شەش مانگەدا خۆیان کوشتووە، لە کاتێکدا هەموو ساڵی ڕابردوو تەنها 28 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن لە پارێزگای سلێمانیدا تۆمارکراوە،
هەرچەندە دەستەکە ئاماری دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی لەلای خۆی کۆنەکردۆتەوە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمیش ئامارەکان بڵاوناکەنەوە، بەڵام ڕۆژانە ئاژانسی ڕۆژنیوز بە پشت بەستن بە هەواڵ و ڕاگەیەنراوەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکان، ئامارەکان لەلای خۆی کۆدەکاتەوە.[1]