ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە بازید 8 سەربازی سزادران
لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆرشگێریدا کە لە هەرێمی سەرهاد بەردەوامە، هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی بەهێز ئەنجامدا. زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
28ی ئاب کاتژمێر 00:00 لە ناوچەی بازیدی ئاگری، لە ناوچەیەکی نێوان قەرەقۆلی #سەرێکانی# و گربەرانی، یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک کە بۆسەی دانابوو، لە لایەن هێزەکانی ئێمەوە کۆنتڕۆڵکرا. 29ی ئاب کاتژمێر 05:00 یەکینەکەی دوژمن بە هاوکاری فڕۆکەکانی کەشف دەستیان بە جووڵەکرد. هێزەکانمان لە نزیکی 5 مەترەوە گورزی گەورەیان لە دوژمندا. داگیرکەران کە زۆریان لێکوژرا، دوای چالاکیەکە ترسان و هەڵهاتن.
لەو چالاکیەدا کە گورزی گەورە لە یەکینەکانی دوژمندرا، بە گشتی 8 سەربازی داگیرکەر سزادران کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پلەبەرزە.
سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە چەکی قوڕس ناوچەکەی بۆردومان کرد و هێرشەکانیان بەردەوامە.
ئۆپەڕاسیۆنەکە 29ی ئاب کاتژمێر 11:00 بە هاوکاری فڕۆکەکانی کەشف لە هەرێمەکە کشانەوە. سوپای داگیرکەری تورک تا ئێستاش لە هەرێمەکە بۆسە دادەنێت.
داگیرکەران کوژراوەکانیان ئاشکرا ناکەن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێگەی میدیای شەڕی تایبەتی خۆی، هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات بە تەنها 2 سەربازیان کوژراوە و ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا ناکات. ڕاگەیەنراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەو هەواڵانەی کە بڵاویدەکەنەوە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا ڕاست نین.
2 سەنگەری دوژمن لەناوبران
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان 28ی ئاب کاتژمێر 19:00 لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە بارەگاکانی سوپای داگیرکەری تورکیاندا لەسەر گردی گرێ. لەو چالاکیەدا 2 سەنگەری دوژمن لەناوبران و ژمارەیە ئەو سەربازانەی کە کوژران و بریندارکران نەزانرا.
لە ئاڤاشین بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر کەوتەوە
29ی ئاب دوای نیوەڕۆ سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن ناوچەکانی ماواتا، درێ و گەلی باسیای هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر بەر دارستانەکان کەوت و بەردەوامیشە.[1]