بە گوێرەی ئه و زانیاریانەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جەبار یاوەر خستوویەتیەڕوو، لە ناوچە دابڕاوەکاندا:
لە 2018 دا 465 کردەی تیرۆریستی هەبووە، 1700 کەس شەهید و بریندار بووە.
لە 2019دا نزیکەی 237 کردەی تیرۆریستی ئەنجامدراوە، نزیکەی 1058 کوژراو و بریندار و ڕفێندراو هەبووە.
ئێستا لە 7 مانگی ئەمساڵدا 147 کردەی تیرۆریستی ئەنجامدراوە، نزیکەی 650 شەهید و بریندار و ڕفێندراو هەیە.
لە بارەی هەڵوێستی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە، جەبار یاوەر باسی لەوەکرد، هاوپەیمانان پشتیوانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن و هەوڵیانداوە هاوبەشی ئەمنی و هەواڵگری لە نێوان هەردوولا درووست بکەن. هانی هەردوولایان داوە، باشترین ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە داعش، هەبوونی کاری هاوبەشە لە نێوان هەردوولادا.[1]