کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە، بەبونەی مانگی محەڕەمەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە عەلەوییەکان کرد کە دژی دەسەڵاتی سەنتزی تورکی ئیسلامی لەناو بەرەیەکی هاوبەشدا تێکۆشانیان بۆ دیموکراسی گەورە بکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دوای بیرهێنانەوەی موحەڕەم و بەرخۆدانی کەربەلا کە عەلەوییەکان ڕۆژووی بۆ دەگرن و موسلمانانی شیعە شینی بۆ دەگێڕن، هاتووە: دەمانەوێت بڵێن ئەوانەی بەرخۆدانی ئیمام حسێن لە کەربەلا بە پەرستکاری بەبیر دێننەوە، خاوەنداری لە بەهایەکی زۆر گرنگی مرۆڤایەتی دەکەن، لەم سەردەمەشدا پێویستی بە بەرخۆدانێکی بەو شێویەیە هەیە، بۆیە بەبیرهێنانەوە و خاوەنداری لەم بەرخۆدانە بۆ مرۆڤایەتی خاوەن واتایەکی زۆر گەورەیە، هیوادارین ئەوانەی بە ڕۆح و فەلسەفە و باوەڕیی بەرخۆدان، بە ڕۆژوو دەبن و خێر دەکەن، قبوڵی دەرگای حەق بێت، بە هەمان هەست و بیر، باوەڕمان وایە کە پاڕانەوە و پەرستکاریی موسلمانانی شیعەش کە کەربەلا بەبیردێننەوە، واتایەکی ئیسلامیی گەورەی هەیە.
هەروەها هاتووە: بەرخۆدانی ئیمام حسێن و هاوڕییەکانی لە دەشتی کەربەلا، دژی زۆڵم، فشار و ئەشکەنجەی یەزیدەکان، بۆ گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست نوێنەرایەتی هەڵویستی ماف و ڕاستییە، ئەم هەڵویستە هەزار و 340 ساڵ لەمەوبەر لە خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە نیشانەی ڕۆح، باوەڕی و زیهنییەتی ئازادی.
لە بەردەوامی پەیامەکەدا ڕوو لە عەلەوییەکان هاتووە: بەناوی بزوتنەوەکەمان لەو باوەڕەداین ئەوانەی لەناو کۆمەڵگادا بەرخۆدان پیرۆز دەبینن، چاوەڕێی تێکۆشانیان لێدەکرێت، ئەوەی عەلەوییەت دەیکات ئەمەیە، ئەوانەی باوەڕیان بە بەرخۆدانی کەربەلایە جێگایان لەناو ڕێزەکانی تێکۆشانی دیموکراسیدایە، داوا لە عەلەوییەکان دەکەین دژی ئەو ڕۆژەڤانەی لە دەرەوە دروستدەکرێت و دژی هەوڵدانەکان بۆ ئاستتەنگکردنی تێکۆشانی دیموکراسی، هۆشیار بن و دژیان بوەستنەوە.
ئەمەش هاتووە: بەبونەی ئەم ڕۆژەوە دەمانەوێت بەبیری بێنینەوە کە عەلەوییەکان یەکێک لە پێکهاتە بنەماییەکانی تێکۆشانی “کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتی”ن، داوا لە عەلەوییەکان دەکەین ئەم ڕاستییە بەهێز ببینن، لێی تێبگەن و بەجێی بێنن، ئەم بیروکەیە کەشوهەوایەکی ئاوا دروست دەکات کە نکۆڵیکردنی عەلەوییەکان ناهێڵێت، پەرستگەکانیان قبوڵکدەکرێت و دەست بۆ پیرۆزییەکانیان نابرێت و فشار و قەدەغەیان بەسەردا ناسەپێنێت.
لە بەشێکی دیکەش هاتووە: تورکیای ئاکەپە-مەهەپە، بووەتە ناوەندی یەزیدەکان، لەدژی دەسەڵاتێکی وەهادا جگە لە هەڵویستێکی حوسێنی ڕێگەیەکی دیکە نییە، ئەم یەزید بوونەی ئەوان لەم چەند ساڵەی دوواییدا سنوورەکانی تورکیای تێپەڕاندووە، ئەمەش بۆ گەل و باوەڕییەکان بووەتە مەترسییەکی گەورە، لە هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر لیبیا، باکوری سوریا و باشوری کوردستان، هەروەها بەو کێشانەی لە دەریای ناوەڕاست خولقاندوویەتی، ئەم ڕاستییە پشتڕاست بووەتەوە، هێرشە قڕکەرانەکان، فشار و ئەشکەنجە لە باکوری کوردستان و تورکیا، بوونەتە نیشانەیەکی هەرە بەرچاوی ئەم ڕاستییە، لە دژی یەزید کە لە ئەردۆغان-دا نوێبووەتەوە، ئەرکی هەموو کەسێکە کە بە شێوەیەکی حوسێنی تێکۆشان و بەرخۆدان بکات، بە بونەی موحەڕەمی ئەمساڵەوە داوا لە عەلەوییەکان و هەموو ئازادیخوازان و یەکسانیخوازەکان دەکەین کە تێکۆشانی دیموکراسی گەورە بکەن، لەسەرویانەوە موسلمانانی شیعە، داوا لە هەمووان دەکەین کە باوەڕ بە تێکۆشانی مرۆڤانەی ئیمام حوسێن بێنن، داوا لەو گەلانە دەکەین کە ئەم بەرخۆدانە بە ڕاست و حەق دەزانن، کە لەدژی دەسەڵاتە فاشیستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەسەڵاتی سەنتزی تورکی ئیسلامی لە بەرەیەکی هاوبەشدا تێکۆشانیان بگەشێننەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە هاتووە: بەبونەی ڕۆژووی محەڕەم و ڕۆژی عاشوراوە، هیوادارین پەرستکاری ئەوانەی باوەڕییان بە ئیمام حسێنە قبوڵکراو بێت، داوا لە لایەنگرانی ئیمام حسێن و ئەو شەهیدانەی دژی زۆڵم تێکۆشانیان کرد، خاوەنداری لەو تێکۆشانە بکەن، بەبونەی ئەم ڕۆژەوە دەڵێن لەناو بزوتنەوەی ئازادیی کوردستاندا کە بزوتنەوەیەکی سەردەمیانەی حسێنی-یە، خاوەنداری لە بیرەوەرییان دەکەین، داواش لە هەمووان دەکەین بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بن.[1]