بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مام ئەنوەر
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین لیوا (ئەنوەر عەزیز)مان پێگەیشت.
مێژووی خەباتی دوورو درێژی مام ئەنوەر تەژییە لەئازایەتی، قوربانیدان و هەڵوێستی نیشتیمانی، لەدەستدانی ئەم کەڵە پیاوە خەسارەتێکی گەورەو پڕ ئازارە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکارو سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە ئارامی و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێ و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان