بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی 2020 دا، لانیکەم 31 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 71٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا 5 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 26 کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە 12 حاڵەت بووە.
چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : 22 حاڵەت (4 کوژراو و 18 بریندار) کە دەکاتە 71٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: 7 حاڵەت (1 کوژراو و 6 بریندار) کە دەکاتە 22٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە: 2 حاڵەت (2 بریندار) کە دەکاتەن 7٪ی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 9 حاڵەت (3 کوژراو 6 بریندار).
پارێزگای سنە: 12 حاڵەت (2 کوژراو و 10 بریندار).
پارێزگای کرماشان: 10 حاڵەت (10بریندار).[1]