ڕاگەیەنراوی #پژاک# بەم شێوەیەیە:
ئەرکی و بەرپرسیاریەتی شۆڕشگێڕی بە یەکەوە گرێدراون. ڕەوتی شۆڕش لە گەڵ هەمو تەنگ و چەڵەمەکانی بەرەو پێش دەچێت، گرنگترین ئەرکی ڕوناکبیر ئەوەیە کە لە ڕەوتی شؤڕش دا بەرپرسیاریەتی شۆڕشگێڕی خۆی بە جێ بگەیەنێت. دەزانین ڕوناکبیری بەرپرسیار شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینەیە. شۆڕشگێڕ لە گەڵ زەلکاوی دۆگماتیسمی چەقبەستو لە هەنگاوی یەکەمی دا فاسلەی گرتوە و بە تێگەییشتن لە ماتریالیزمی دیالکتیک، بە کرانەوەی بۆ کۆمەڵگایەکی دێمۆکڕاتیک هەنگاوی بوێرانەی هەڵدێنێتەوە. تێئۆری و پڕاکتیک بە یەکەوە گرێ دەدات و بە پڕاکتیک دەرهێنانی تێئۆری ئەرکی شۆڕشگێڕی و ڕوناکبیری خۆی دەسەلمێنێت. شۆڕشگێڕ هاوکات کە بیردەکاتەوە پڕاکتیک دەکات و لەو دەمەدا کە پڕاکتیک دەکات لە ڕەوتی بیرکردنەوە کەم ناهێنێت. لە سەردەمی هەستیاردا ئەرکەکانی ڕوناکبیری شۆڕشگێڕ زۆرتر دەبن.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕیەکی مەزن خەریکە بەڕێوە دەچێت. شوێنێک کە هەم لانکەی شارستانیەت بوە و هەمیش ناوەندی پێکەوە ژیان. ئێستاش هێژمۆنخوازان، لە ڕوانگەی جیاوازەوە خەریکی دەست تێوەردان و ماندگاری ئەزمونی شکستخواردوی سیستمی کۆپیەکراوی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەی خۆیان بە ڕوانگەی پۆزیتیویستین. دەزانین کە پلانی همۆژێن و یەکڕەنگ کردنی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توشی گرفت و قەیران هاتوە و ئەم پرۆسەیەش وێرانی و کاولکاری و دڕدۆنگی و چەندبەرەکی لەگەڵ خۆی هێناوە و بە کاناڵی ئیسلامی توندرەو ناوچەکەیان کردۆتە زەلکاوێک بۆ دانیشتوان. پاشکەوتویی هزر و فکر لە قالبی جیاوازدا خەریکە مەیدان دەگرێت و بە دەیان ساڵ کۆمەڵگا، بەرەو پاش دەباتەوە. ئەم شەڕە بەشێک شەڕی زێهنیەت و پارادیگماسالە و بەشێکیشی بۆ بەردەوامی پلانی شکستخوادوو لە سەر بەستەری وێرانی ناوچەکە لە ئارادایە. بەتاڵ کردنی کۆمەڵگە لە بەهاکانی مرۆڤایەتی و ڕوحی بەرزی شۆڕشگێڕی و تێکۆشانی مافخوازی و ژیانێکی بەرومەتە.
سیستمی داگیرکاری بە ڕێگەی پڕۆژەی جیاواز، وەک یەکدەست کردنی کۆمەڵگە و بێ ئیرادەکردنی تاک و بەڵاڕێ دابردنی ڕەوتی شۆڕشگێڕی و ڕوناکبیری، بەردەوام حەولی دەستەمۆکردنی هەمو ئیرادەیەکی ڕوناکبیری داوە. لەم کاناڵەوە دەستەڵات حەول دەدات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی جومگەکانی جڤاک. شەڕێکی بەردەوام لە ئارادایە ئەویش شەڕی ناسنامە و ئێرادەی گەل دژی بە کۆیلەکردن و دەستەمۆی کۆمەڵگە لە لایەن دەستەڵاتەوەیە. شەڕێکی قوڵ و ماسکدارە و هەمو دەرفەتەکان بەکار دەهێنن بۆ بە لاڕێدابردنی مرۆڤ لە ناو ئەم بازنەیەدا. بەتاڵکردنی مێشک و ئیرادە لە ڕێگای بێ هیوایی و نیشاندانی ئەزمونی تێکشکاو بۆ جەماوەر و هاوکات، دەستەڵات لە بەرامبەر کۆمەڵگەدا خۆ بەهێز نیشاندەدات کە وەک بێ ڕکەبەر نیشان بدرێت.
لەم سەردەمەدا مرۆڤ و کەسایەتی ڕوناکبیر پێویستە ئەرک و میسیۆنی مێژویی خۆی بزانێت و لە ڕوانگەی شۆڕشگێڕیەوە بکەوێتە مەیدانی پاراستنی گەل و نیشتمان و ئازادی کۆمەڵگەکەی. شەر لە گەڵ سیستم بە سیستمی شۆڕشگێڕی بەربەرەکانی لەگەڵ دەکردرێت و بۆیە ڕوناکبیری گەلەکەمان پێویستە بە ڕوانگەی شۆڕشگێڕیەوە ڕوبەڕوی داگیرکاری و پاشکەوتوکردنی کۆمەڵگە ببێتەوە، و ڕوناکبیری شۆڕشگێر کەسایەتیەکی بوێر و ئازایە کە ئەرکی پاراستنی بەها دێمۆکڕاتیکەکانی ئازادی کۆمەڵگەی لە سەر شانە، هێز و ئیرادە و پوتانسیەڵە جیاوازەکانی ڕوناکبیران پێویستە لە بەربەرەکانی تاک ببێتە تێکۆشانێکی بە هەرەوەزی ئیرادەمەند بۆ بەبەرەکانی لە گەل دیکتاتۆران و کۆنەپەرەستی. بەرهەمی تێکۆشانی تاک بۆ وەدەست خستنی دەستکەوتی شۆڕشگێڕی لەم سەردەمە هەستیارەدا پێویستە بە ڕوحی شۆڕشگێڕی و بەرپرسیاریەتی بە کۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامێک لە تێکۆشانی خۆیان بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئازادیخوازی بگرن.
لەم سەردەمە هەستیارەدا پێویستە ڕوناکبیر لە شێوازی قالبی تەنگی بوچونی تاک بێتەدەر و بە ڕوحی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و تێگەهێشتن لە سەر ئەرکی هەستیار و مێژویی بتوانن ڕۆڵی پێشەنگایەتی کۆمەڵگە بگرنە دەست و بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ پاشکەوتویی و بە کۆیلەکراوی مێشک و زێهنیەتی بەشێک لە کۆمەڵگە تێکۆشانێکی بە کۆمەڵ بەم ڕوحە شۆڕشگەڕیەوە بەرنە پێش. بە بەرپرسیاریەتی و هەستیاریەوە ببنە ئەو پێشەنگە ڕوناکبیرە شۆڕشگێڕە کە ڕەوتی مێژویی نیشتمانەکەیان بە ئاقاری دڵخوازی پێشکەوتنخوازی بۆ داهاتوی نیشتمان پێشەنگایەتی بکەن و بە ئەنجامی بگەیەنن.[1]