کوین لەبەردی بدەیت دەیکاتە هەنگوین
لەناوچەی پشدەر بە میل و کوتکی ئاسن دەوترێت(کوین) بەهێزی بازوو توند ڕادەوەشێنرێت و لە تاشەبەردی گەورە دەدرێت و پارچە و تلیشی گەورەی لێ دەکاتەوە و وردە وردە ووردوخاشی دەکات و وەکو بەردی کەلابەرد چۆن چەکوچ نەرم و نیانی دەکات و دەیکاتە کەلا و هەڵمات و دەسکەڵا، ئه و ئیدیۆمە گوزارشتە لەوەی کە دەوترێت(شەق دەزانێت قۆناغ لە کوێ یە) واتە بەرد بەبەردی خۆی دوو چەکوچ و کوتەک و بیور و میلی ئاسنی لێ بدەیت وەکو هەنگوین نەرمی دەکەیت بۆیە دەوترێت(کوین لەبەردی بدەیت دەیکاتە هەنگوین).[1]