کۆردیناسیۆنی یەپەسە/یەپەسە – ژن لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
چەتەکانی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، لە لایەن دەستدرێکی دەکەنە سەر ژنانی کورد و لە لایەکی ترەوە هێرش دەکەنە سەر کرێکارە کوردەکان کە بۆ بژێوی ژیانیان ڕوویان لە شارە گەورەکانی تورکیا کردووە و دەیانەوێت گەلی کورد قڕ بکەن. چەتەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە بە سیاسەتی زۆڵم و زۆرداری و توندوتیژی ناتوانن گەلی کورد تەسلیم بکەن، بە هێرشی نەژادپەرستی و لە دەرەوەی ئەخلاقەوە دەیانەوێت ئیرادەی کورد بشکێنن و بێکار و بێ هەناسەیان بهێڵنەوە. سەرسەریە فاشیتەکان ککە دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان و منداڵانی کورد و هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانەکان، لەمدواییانەدا هێرشیان لەدژی 16 کرێکاری کورد خەڵکی ناوچەی شەمرەخی مێردین لە شاری ساکاریا ئەنجامدا کە بۆ کۆکردنەوەی فندق چووبوون.
پێویستە گەلی کورد باش بزانێت کە ئامانجی هێرشە نەژادپەرستەکان لە شارە گەورەکانی تورکیا، دیلگرتن، قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کوردە. بە تەنها کرێکارە کوردەکان لە ساکاریا ڕووبەڕووی هێرش نەبوونەتەوە بەڵکو هێرشە بە ئەنقەست ئەنجامدراوە و لەدژی ئیرادە، هەبوون و بەهاکانی گەلی کوردە.
'پێویستە بە بەرگریکردنی خۆسەر وڵام بدرێتەوە'
پێویستە گەلی کورد بە بەرگریکردنی خۆسەری خۆی وڵامی هێرشەکان بداتەوە. ڕوابینینی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد و بێدەنگی لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی و هیرشەکان، بە واتای هاوکاریکردنی کۆمەڵکوژی و هێرشەکان دێت. دوێنی لە ئەنقەرە بارش چاکانیان شەهید کرد و ئەمڕۆ لە ساکاریا هێرشیان کردە سەر ژنانی کورد کە منداڵیان لەباوەشدا بوو. ئەگەر ئێمە خۆمان نەپارێزین، سبەینێ لە شوێنێکی تر ڕووبەڕووی کردەوەیەکی نائەخلاقی تر دەبینەوە.
'ئێمە حاسبی ئەوە دەپرسین'
ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی کوردستان لەدژی دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەی قڕکەر، بە ڕێبازی ڕادیکاڵ لە کۆڵانەککان و کافتریاکان ڕێگری لە فاشیزم دەکەین. حسابی ئەو هێرشە قڕکەرەکان و فاشیزم دەپرسین. بەم حسابپرسین لەدژی هێرشەکانی سەر کورد، تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکان دەکەینەوە کەلەدژی کورد ئەنجام دەدرێت.
ئێمە وەک یەپەسە/یەپەسە – ژن تێکۆشانمان لەدژی نەژادپەرست و فاشیزمی تورک لە شارە گەورەکانی توورکیا و کوردستان گەورە دەکەینەوە و بانگەوازیمان ئەوەی کە هەنگاوی تۆڵە گەورە بکەینەوە.[1]