پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئارا حەمەئەمین ئەحمەد
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاران لوقمان حەمەغەریب
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕێبین محەمەدی حاجی مەحمود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەعید عەلی عەبۆ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
توانا عەبدولکەریم پێنجوێنی
19-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 524,565
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,762
فایلی پەیوەندیدار 99,337
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
عیسا بەرواری
ژیاننامە
عەونی شاعیر
ژیاننامە
بژار عەلی بۆسکانی
ژیاننامە
عەتا عومەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ماسک و سەدەی دورکەوتنەوە لەیەکتر
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ماسک و سەدەی دورکەوتنەوە لەیەکتر

ماسک و سەدەی دورکەوتنەوە لەیەکتر
بورهان قەرەداخی
دەمامک یەکێکە لە هونەرە سەرەتاییەکان، کەزۆر لەمێژە مرۆڤ دایهێناوە، لەهەندێک کۆمەڵگەدا وەک هونەرێکی میللی ڕەنگیداوەتەوەو بەکارهاتووە.
دەمامک وەک ڕوخسارێکی خوازراو و داهێنراو بەدرێژایی سەدەکان بەمەبەست و ئامانجی جیا جیا بەکارهێنراوە وەک کەرەستەیەکی هونەری دەربڕینگەری (التعبیریة) و خۆڕازاندنەوە (تنکری)و کەڕنەڤاڵی. زۆر جاریش وەک کەرەستەیەکی خۆشاردنەوە، بە بەمەبەست و ئامانجی تۆڵە سەندنەوەو سۆزداری و دەلالی تر بەکاری هێنراوە.
دەمامک، بەو ڕوپۆشە دەوترێت کە بۆ شاردنەوەی دەم و چاو بەکاردەهێنرێت. لە ئێستاشدا لەکۆمەڵێک بواری جیاجیای ژیانیدا ماناو ئەرکی پێدەبەخشرێت و هەر بەتەنها لەبواری ئاهەنگ و کەڕنەڤاڵە هونەری و ئاینییەکاندا کورت نابێتەوەو ناوەستێت، بەڵکو پەڕیوەتەوە بۆ خۆپاراستن لەدژی تۆزو گازی ژەهراوی و ماددە مەترسیدارەکان.
دەتوانين بڵێين مرۆڤی مۆدێرن وا ژینگەی ئەم هەسارەیەی پیس و ژەهراویکردوە، تەنانەت بەدەمامک و ماسکیش ناتوانێت خۆی لەمەترسی و هەڕەشەکان بپارێزێت، تا دڵنیابێت لەژیانی خۆی، بێ ترسی و ڕاڕایی.
ئێستا ماسک لەپاڵ ئامانجە پزیشکی و هونەری و ئاینی و سەربازییەکەیدا بۆتە بابەتێکی گەورەی بازرگانی و چەندین بۆنەو ئاهەنگ و جەژنی ئاینی بۆ زیندوکراوەتەوە.
لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆناش ئەم سەدەیە بۆتە سەدەی دورکەوتنەوەی مرۆڤ لەیەکتر، بەجۆرێک ئەو بۆشاییە ڕۆحییەی نێوان مرۆڤەکان فراوان و فراوانتر دەبێت و داماندەماڵێت لەهەستە مرۆییە قوڵەکان ؛ مرۆڤ ئەو پەیوەندیە گەرموگوڕو بەهێزە کۆمەڵایەتیەی کە هەیبوو هێدی هێدی لەدەستی دەدات. ئەوەتا ئەم دنیا مۆدێرنە، تەنانەت لایەنی سۆزداریشی بەئۆنلاین کردوووە. دنیای مۆدێرن تۆڕێک لەپەیوەندی(kommunikation) تازەی دروستکردووەو پیوەندی ڕاستەوخۆی مرۆڤەکانی گۆڕیوە بۆ پەیوەندی مرۆڤ و ئامێر.
واتە ئەو پەیوەندییە کۆمەلایەتییە بەهێزەی کەمرۆڤ خاوەنی بوو، ئێستا ئامێرە مۆدێرنەکان کەوتۆتە نێوانیانەوەو دایبڕیوون لەیەک. بەکورتی پەیوەندیە مرۆییەکانی گۆڕیووە بۆ پەیوەندی ئۆنلاینی و بەئامێر (کۆمپیوتەر، مۆبایل، ئەنتەرنێت)بوون. سەرباری ئەم دابڕانە ڕۆحییەی کەتێی کەوتووین، دەرکەوتن و بڵاو بوونەوەی پەتایەکی وەک کۆرۆناش هێندەی تر مرۆڤەکانی کۆرەنتینەکردو دایبڕین لەیەک و گلۆری کردینەوە بۆ ناو خەرەندی تەنهایی. کۆرۆنا هێندەی تر مرۆڤی دوورو دورتر خستەوە لەیەک، بۆشاییە ڕۆحی و سۆزداریەکەی فراوانتر کرد. مرۆڤی خستە چوارچێوەیەکەوە کە تەنانەت لەبەرامبەر مردنی ئەندامانی خێزانەکەشیدا توشی شۆک و دڵەخورپێ و غەمگینی نەبێت. بەجۆرێکی تر مردنی لای هەمووان ئاسایی کردوە.
کۆرۆنا هەر بە دابڕین و لەیەکتر دورکەوتنەوەو کۆرەنتینەکردن و مردنەوە نەوەستا، بەڵکو هەموو جۆرە پەیەوەندی و ڕێکەوتنەکانمانی هەڵوەشاندەوەو هەموانی توشی جۆرێک لەبێ هەستی کرد. مرۆڤی خستەوە بەردەم ترسی لەناوچوون و مەرگی بەکۆمەڵ. مرۆڤایەتی توشی وەستان و دابڕانکرد، وەستانێک لەئاست بێدەسەڵاتی خۆی لەبەرامبەر ڤیرۆسێکی بچوکدا.ئەوەی بونیادی نابوو بەناوی زانست و زانستگەراییەوە تائێستا دەستەو وەستانە لەئاست ڤیرۆسێکدا کەهەموو جیهانی گرتۆتەوەو بەردەوامیش ڕێژەی مردن لەهەڵکشاندایە.
ئیتر مردن بوو بەژمارەیەکی بەرچاوو ئەبستراکت، لەهەموو کاتێک زیاتر مردن ئاسایتر بۆتەوەو ماسک و دەمامک بوو بە بەشێکی دانەبچڕاو لەژیانمان و وەک پارچەیەکی تری نوێ لە جلوبەگ هات و بەشێوەیەکی فەرمی لکا بەژیانمانەوە.ئەم پێوە لکانە زەردەخەنەو گریان و خۆشی و توڕەیی و ئازارو سیحرەکانی دەموچاومانی لەیەکتر شاردەوەو پەیوەندیە زیندوەکانی ئیمائەو ئاماژەکانی دەموچاومانی لەمانا بەتاڵکردەوەو لەبکەرێتی دابڕی.
ئەم دابڕانە بۆخۆی جۆرێکە لەدابڕانی زمان و کۆنتاکت.
ئیدی ئەم دابڕانە کۆمەڵایەتی و هونەری و ئابوری و دەرونییە خزاندینییە ناو سەدەیەکی پڕ لەمەترسییەوە ؛ کە هیچ شتێک تاموو بۆو ڕەنگ و بەهای جارانی نەماوە. ئیدی ماسک بێ ویستی خۆمان وەک دیوارێکی کۆنکرێتی بەرز کەوتۆتە نێوانمانەوە. لەو بڕوایەشدام هەروا بەئاسانی ئەم دیوارە ناڕوخێنرێت و بەگومان و ترسێکی زۆریشەوە کەوتینە ئەودیوو ڕووپۆشی ماسکەکانەوە. ئیدی لەمەودوا جوانی زەردەخەنەو فرمێسک و خەمباری و توڕەیی دەموچاوەکان نابینین و پەخشی ئاماژەکانی دەموچاو ڕوخسارمان شاردەوەو بلۆک کرد.
سەرباری هەموو ئەمانەی کە باسمانکردن، دەمامک خاوەن ڕەهەندێکی مێژووییەو لەزۆرێک لەبوارە جیاجیاکانی ژیاندا بەکار هاتووە. هەربۆیە دەبێت باش ئەوە بزانین کەدەمامک لەبوارەکانی ئەنترۆپۆڵۆژیاو پاشماوەکانی مرۆڤ خۆیدا گرنگی بەرفراوانی هەیەو لەبواری میتۆلۆژیاشدا دنیایەک بیروباوەڕو بۆچوونی ئاینی و غەیبانی لەگەڵ خۆیدا بۆ هەڵگرتووین، وەک بابەتەکانی سروتئامێزی و وێردو خوێندن و سەماو دەرخەری ڕۆحی باڵاو بکەرێتی خۆی هەیە. هەروەها دەکرێت بڵێین بەشێوازێکی ناڕاستەوخۆش خۆی خزاندۆتە ناو کایەکی گرنگی وەک سایکۆلۆژیاوە، کەزۆرجار تاکەکەس خۆی لەنێو یاریکردن و نواندنگەری و دابەشبوونی خودو کەسێتیدا ڕۆڵ دەگێڕێت.
بێ گومان وەک بابەتێکی ئاماژەناسیش خۆی نمایش دەکات و دێتە نێو کایەی دەلالاتی زمان و هونەرەوە ؛ لێرەشەوە وەک بابەتێکی هونەری و ئیستاتیکی دیار ڕۆڵی گرنگ و فەنتازی خۆی دەگێڕێت. خۆئەوە نەبێت لەبوارەکانی سەربازی و پزیشکیشدا ڕۆڵی نەبێت و ئامادە نەبێت. بەڵکو دەمامک بۆتە بەشێکی کاریگەر لەژیانمانداو زۆرجاریش پێمانەوە لکاوە. هەربۆیە دەکرێت لەم کایە جیاوازانەوە زیاتر ڕۆڵ و کاریگەری دەمامک بناسین :
$یەکەم : دەمامکی کەڕنەڤاڵئامێزی بۆنەو جەژنە ئاینیەکان :$
زۆرێک لەکۆمەڵگە سەرەتاییەکان بڕواو بۆچوونیان وابووە کە خواوەند(الالهة) دەسەڵاتی تەواوی بەسەر سروشت و مرۆڤایەتیدا شکاوەو چارەنوسی مرۆڤ بەوانەوە بەندبووە. هەربۆیە بەسەرچاوەی پیت و فەڕو کارەساتی گەورەی وەک ئاگر لافاو بومەلەرزەو بورکان و نەخۆشی و قاتوقڕی و وشکەساڵی زانراوە. هەربۆیە زۆرێک لە تیرەو هۆزو خێڵە سەرەتاییەکان بەمەبەستی جیاجیا ئاهەنگ گەلێکی زۆریان وەک جەژنی ئاینی و بۆنەی سروتئامێز گێڕاوە ؛ لەو ئاهەنگانەشدا دەمامکی جۆراو جۆری خواوەندەکانیان پۆشیووەو تەمسیلی هێزو دەسەڵاتی خواوەندەکەیان کردووە. زۆرجاریش لەو ئاهەنگ و ڕیتواڵانەدا دەمامک بۆخۆی جۆرێک بووە بۆ نەهێشتنی جیاوازی و ونکردنی شوناس و یەکتر نەناسینەوە لەپێناو ڕۆحی باڵاو گشتیدا. هەر بۆیە ئەو ئاهەنگگێڕو سەماکارانە بە پۆشینی ماسک و دەمامکەکانیان وایان پیشانداوەو هەستکردوە خوداوەندەکەیان ئامادەی ئاهەنگەکەیانە. هەرکاتێکیش یەکێکیان لێ مردبێت ماسک و دەمامکەکەیان بەخشیوە بەکەسێکی تر تا بیپۆشێت. واتە ماسک و دەمامکەکان پیرۆز سەیرکراون و هەڵگیراون و وەکو کولتورێک نەوە بۆ نەوە گوازراونەتەوەو پارێزراون. ئەمەش بەتایبەتی لای هندیە سورەکانی ئەمریکاو لای چینیەکان و خێڵە ئەفریقاییەکان بەڕوونی دەبینرێت. دیارە چەندین سروت و وێردو ئاهەنگ گەلێکی جیاجیاشیان بۆ بۆنەکانی وەک نەخۆشی و مردن و باڵق بوون و پاڕانەوەو کۆکردنەوەی بەروبووم و شەڕو پرسەو کارەساتە سروشتیەکان سازکردووە.
لەئێستاشداو لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆرێک لە دەمامک و ماسک لەئاهەنگ و جەژنە ئاینیەکانیشدا دەردەکەون و بەکاردەهێنرێن. هەر بۆ نمونە زۆرێک لەڕەوت و بزوتنەوە ئیسلامیەکانی ئێستاش جۆرێک لەجل و بەرگ و ڕوو پۆشی (مەقنەعە) تایبەت بەخۆیان بۆ کچ و ژنانەکانیان بەرهەمهێناوە کە تەنها چاویان بەدەرەوەیە. ئەمەش لەپێناو ئەوەی کەلەشولاری کچان و ژنان نەبێتە جێگەی سەرنج و گرنگی پێدان وتەماشاو نیگاکردنی پیاوان. واتە ڕەهەندێکی حەڵاڵ و حەرامیان پێ بەخشێووە. هەروەها تائێستاش لای هەندێک لەخێڵە هندیەکانی باکوری ئەمریکاش لەجەژنی کۆکردنەوەی بەروبوومدا دەمامک و ماسکێکی تایبەت بەخۆیان بەکاردەهێنن. سەرباری هەموو ئەمانەی کەباسمانکردن لەئاهەنگ و جەژنەکانی سەری ساڵ و ئاینزاکانی وڵاتانی چین و هندو ئەمریکاو وڵاتانی تردا، خەڵکی بەجلو بەرگی تایبەت و دەمامکەوە ئاهەنگ دەگێڕن. هەروەها لە سيانزەی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێکیشدا زۆرێک لەدانیشتوانی ئەوروپاو ئەمریکا(تەنانەت لەسەرانسەری جیهان)دا جەژنی هەڵەوین دەگێڕن و جلوبەرگ و ماسکی ترسناک دەپۆشن و نمایشی سەیرو سەمەرەی پێوە دەکەن. هەروەها لەئاهەنگ و کەڕنەڤاڵەکانی شاری ڤینسیای ئیتالیاشدا جلو بەرگ و ماسکی دەنوکدار دەپۆشن و ئاهەنگ دەگێڕن و پێرفۆرمانس دەکەن.
$دووەم : دەمامک بۆ مردوان و مۆمیاکراوان :$
لەهەندێک کۆمەڵگە دێرینەکاندا ماسک و ڕوپۆش بەشێوەیەکی تایبەت و بەرفراوان بۆ مردوەکانیان بەکارهێناوە. هەر بۆیە ماسک و ڕوپۆش ڕۆڵێکی گەورەو گرنگیان بینیوە لەبواری مۆمیاو شوناسی کەسی مردودا. بۆنمونە ئەگەر ئاوڕێکی ورد لە میسریە کۆنەکان بدەینەوە، بەتایبەت فرعەونیەکان ؛ ئەوا نمونەگەلێکی زۆر دەبینین و گرنگی ماسک و دەمامکمان بۆ دەردەکەوێت لەبواری کفنکردن و مۆمیاکردنی مردوەکاندا. هەر وەک زانراویشە زۆرجار دەمامک و ماسکەکانیان لەسەر ڕووی کەسە مۆمیاکراوەکان داناوە ؛ یاخود هەندێک جاریش دەمامک و ماسکەکان بەشێک بوون لە سندوق و دارەمەیتی کەسی مۆمیاکراو و مردوو. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ماسکەکان هاوشێوەو وێنەی دەموچاوو ڕووی کەسە مردوەکە بووە. واتە خودی ماسکەکە بۆتە ناسنامەو شوناسی کەسی مردوو.
هەتا ئێستاش زۆرێک لەخەڵکی (نیو ئێر لاند)کە نیشتەجێی دورگەیەکی نزیک ئوسترالیان هەموو ساڵێک ئاهەنگی مردوان ڕێکدەخەن. لەو ئاهەنگەدا سەماکارەکان ماسک و دەمامکی هاوشێوەی دەموچاو و ڕووی کەسە مردوەکانیان دەپۆشن و ڕۆڵی کەسە مردوەکە دەبینن کە جێی هێشتوون. بەمشێوەیەو لە ڕێگەی ئەو ئاهەنگە سروتئامێزەوە شێوەو ڕۆحی ومردوەکانیان زیندوو دەکەنەوە. خێڵە هندیەکانی چیای (ئاندێز)یش لەئەمریکا لەگەڵ هەموو مردویەکیاندا دەمامکێک دەنێژن، چونکە بڕوایان وایە ئەو دەمامکە ڕۆحی مردوەکە لەخراپە دەپارێزێت.
جگە لەم نمونانەی کەباسمانکردن لەزۆرێکی وڵاتە ئەوروپیەکانیشدا دەمامکی کەسە ناودارە کۆچکردوەکانیان دروست دەکەن و خەڵکی لەکەڕنەڤاڵ و بۆنەو جەژن تایبەتییەکانیاندا بەکاریدەهێنن وەک ماسکەکانی ناپلیۆن پۆناپارت و بتهۆڤن و سلفادۆردالی و چەندانی تر. خۆ ئەگەر تەماشایەکی وردی کولتوری کوردیش بکەین، ئەوا چەندین نمونەی دیارو زیندو دەبینینەوە. لەوانەش لەنێو سروتی چەمەری و کۆتەڵدا هەمان پێرفۆرمانس دەبینین بۆ زیندوکردنەوەی کەسانی کۆچکردو. کاتێک کە کۆتەڵ بۆ کەسێک ساز دەکرێت هەموو کەرەستەو جل و بەرگ و وێنەو شتگەلەکانی نمایش دەکرێن و بەشیوەن و لاواندنەوەوە کەسی مردوو دەهێننەوەو ئامادەی ئێستای دەکەنەوە. یاخود وەک چۆن لەنەورۆزدا وێنەی کەسێتی پیرەمێردو کاوەو زوحاک بەجلو بەرگ و مکیاجەوە دروست دەکرێنەوەو لەئاهەنگی نەورۆزدا نمایشیان دەکەنەوە. ئەمەش لەخۆیدا سروتی زیندوکردنەوەی ئەو کەسایەتی و کارەکتەرانەیە.
$سێهەم : دەمامکی پزیشکی خۆپاراستن لەڤیرۆس :$
وەک دەزانن ماسک لەبواری پزیشیکیدا ڕۆڵێکی گرنگ و کارای بینیوە لە بواری خۆپارێزی دژ بە نەخۆشی و ڤیرۆس و بەکتریا.
یەکێک لەو ماسکە پزیشکیانەی کەلە مێژوودا زۆر دیارو بەناوبانگە، بریتیە لەماسکی دەنوکدار کە دژ بە پەتای ڕەش دروستکرا. هەر ئەو دەمامک و ماسکە ئێستا یەکێکە لە ماسکە دیارەکانی نێو کەڕنەڤاڵی ڤینسیا کەساڵانە سازدەکرێت. ماسکەش ناوی(پزیشکی پەتا)یە. ئەم دەمامکەش بریتیە لە دەنوکێکی سپی درێژ کەئاماژەیە بۆ نەخۆشی مەرگی ڕەش(طاعون الدبلي Beulenpest). بەڵام ئەوەی ئاشکراو جێگەی گومان نییە، لەماوەی نێوان ساڵانی 1346 بۆ 1353 دانیشتوانی بەدەست ئەم پەتایەوە دەیناڵاند، زیاتر لە (50 بۆ 70)ملیۆن کەس مردن، هەر بۆ نمونە بەتەنها لەساڵی 1656 لەشاری ڕۆمادا، (145)هەزار کەس مردن. پزیشکەکانی ئەوکات زانیاری و ئاگاداری ئەوە نەبوون کە ڤیرۆس و بەکتریا سەرچاوەی ئەو پەتاو دەردانەیە. هەربۆیە لەو ماوەیەدا تیۆرێکی سەیر سەری هەڵدا، ئەویش بریتی بوو لە تیۆری میازما (miasma)، کەهەموو خەڵکی بڕوایان بەم تیورە هێنابوو کەگوایە بۆنێکی ناخۆش هەوای پیسکردوە، هەربۆیە ناویان نابوو (هەوای پیس)، کە لەپاشەڕۆو گۆشتی گەنیووەوە دەردەچوو. هەموو پزیشک و خەڵکی لەو بڕوایەدا بوون ئەو بۆنە ناخۆشە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی پەتاو نەخۆشیەکە.
بەکورتی تیۆری میازما چەند سەدەیەک درێژەی کێشاو تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەی خایاند. واتە تائەو کاتەی تیۆری ڤیرۆسناسی و بەکتریاناسی سەری هەڵدا. ئەوکات خەڵکی لەوە ئاگادار نەبوون کە پەتا(طاعون)کانی وەک کۆلێراو مەلاریاو سیل و پەتای دبلی (مەرگی ڕەش) بونەتە هۆی مردنی خەڵکی.هەر ئەو کاتە پزیشکێکی فەڕەنسی کەناوی (شارڵ دی ل#ورمێ#)بوو لەساڵی 1619 دا لەگەڵ دەرکەوتنی پەتاکەدا زیاتر ناوبانگی بەوە دەرکرد کەبەرگ وماسکێکی تایبەتی داهێنا. بۆ ئەو بەرگ و ماسکەش سروش (ئیلهام)ی لەجل و بەرگی سەربازیەوە وەرگرت، کەوەک کڵاو و قەڵغانێک سەربازەکان لەجەنگدا بەکاریان دەهێنا. هەر بۆیە ئەمیش هەستا بەدیزاینکردن و دروستکردنی بەرگێکی پزیشکی سەیرو سەمەرەی خۆپارێزی. کەپێکهاتبوو لەدەستکێش و پیڵاوو پاڵتۆیەکی درێژو ماسکێکی دەنوکدار. کەشوێن چاوەکانی هاوێنەی تێدا دانابوو. ناو دەنوکەکەشی پڕ کردبوو لەگوڵ وگیای بۆنخۆشی سروشتی ؛ کەبۆنی خۆشی بەکەسەکە دەبەخشی. ئەمەش هاوتاکردن و گونجان بوو لەگەڵ تیۆری میازما. چونکە ئەم جلوبەرگە پزیشکییە ئەو تواناو هەستەی بەپزیشکەکان دەبەخشی کەخۆیان لەو بۆنە ناخۆش و پەتایە پێ بپارێزن.
ئیتر خەڵکی لایان وابوو ئەوەی خاوەنی دەمامکێکی دەنوکدارو جلوبەرگێکی وا نەبێت، ناتوانێت لەوپەتایە پارێزراو بێت ؛ بۆیە هەر پزیشکێک خاوەنی ئەوجلوبەرگ و دەمامکە دەنوکدارە نەبوایە، ئەوا نەیدەتوانی خۆی بپارێزێت و ڕووبەڕووی ئەو پەتایەش بجەنگێت. هەربۆیە لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتاکەدا سەرۆکی پزیشکەکان (شارل دی لۆرمێ) بەخۆی و دەمامکە دەنوکدارو دەستکێش و کڵاوە ڕەش و پاڵتۆ بەمۆم سواغدراوەکەی و بە گۆپاڵ (عصی)ەکەیەوە بەناوشاردا دەستی کرد بەگەڕان و لاشەی ئەو کەسانەی دەپشکنی کەلەسەر شەقامەکان کەوتبوون و بڵاو بووبوونەوە، تا بزانێت ماون یان مردوون. ئیتر ئەمە بووە هۆیەک تا پزیشکەکانی تریش ئامادەبن بە هەمان جلو بەرگی هاوشێوەوە ڕووبەڕووی ئەو مردنە ڕەشە ببنەوە کەبووبووە سەرچاوەی نەگبەتی و نائومێدی خەڵکی.گەرچی زۆرێک پێیان وایە ماسکی دەنوکدار بەیەکەم ماسکی پزیشکی لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام هەندێکی تر لەمێژوو نوسان دەڵێن دروستکردنی یەکەمین ماسک و دەمامکی پزیشکی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1897، کاتێک کەدکتۆر پۆل بێرگەری فەڕەنسی هەستا بە دروستکردن و بەکارهێنانی یەکەم دەمامک کە لە دوو پارچە لەفافی تیوار (شفاف) پێکهاتبوو ؛ کە بەتەنها لەکاتی نەشتەرگەریدا لوت و دەمی پێ دادەپۆشی. زۆرێکی تریش لەتوێژەرانی بواری مێژوو جەخت لەوە دەکەنەوە کەدروستکردن و بەکارهێنانی ماسک و دەمامک زۆر لەو مێژووە لەپێشترە. بەتایبەت لەسەدەی شەشەمی زاینیدا کاتێک لە ئەوروپادا پەتاو تاعون بڵاوبوو بۆوە حەکیمەکان بڕوایان وابوو کەئەو پەتاو تاعونانە لەڕێگەی بۆنەوە بڵاو بوونەتەوە، ئیتر لەوێوە گرنگی دەرکەوتنی ماسک و دەمامکی پزیشکی بەدەرکەوتووە بۆ ڕێگریکردن لەپەتا گوازراوەکان لەڕێی هەواوە. کەواتە پەتا هۆیەکی کاریگەر بوو بۆ دروستکردن و بەکارهێنانی ماسک و دەمامک و دەستکێش وجلوبەرگی پزیشکی. هەروەها زۆرێک لەمێژونوسانی تر لەوبڕوایەدان مرۆڤی کۆنی چینی و فیرعەونی پێشتریش ماسک و دەمامکیان بەکارهێناوە، کاتێک کە مردوەکانیان مۆمیاکردووە. هەر چۆنێک بێت ئیتر ماسک و دەمامک وردە وردە گەشەی پێدراوەو گۆڕانکاری لەجۆرو فۆرم و ڕەنگیدا ئەنجامدراوە تاگەیشتۆتە جەنگی یەکەمی جیهانی. لەجەنگی یەکەمی جیهانیشدا بریندار زۆربوون و برینەکانیشان هەوی دەکرد، ئەوەش هۆیەک بوو بۆ ئەوەی پزیشکە سەربازییەکان زۆرتر توشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان ببن. ئیتر ئەمەش وایکرد کەپزیشکەکانی ناو نەخۆشخانە سەربازیەکان، بۆ خۆپارستن لەهەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، ماسک و دەمامکی قوماش بەکاربهێنن.
هەروەها گرنگیپێدان و بەکارهێنانی ماسکی پزیشکی بۆ خۆپارستن لەپەتاو نەخۆشیە گواستراوەکان لەکۆتای سەدەی نوزدەدا وای لە پزیشکەکان کرد کە وەک پێویستیەکی خۆپارێزی و وەک کەرەستەیەکی پزیشکی بەکاری بهێنن لەژووری نەشتەرگەری و لەکاتی بینینی نەخۆشدا. بەم شێوەیە ماسک و دەمامک گەشەی پێدرا تا گەشتە ئەم ئاستەی ئێستا. ئێستاش کەکاتی گەرمەی پەتای کۆرۆنایە، چەندەها شێوەو جۆرو مارکەی جیاواز جیاواز دروستکراون خراونەتە بازاڕەوەو بەتەنها لەئاستی پزیشکیدا نەماوەتەوە، بەڵکو هەموو دانیشتوانی سەر ئەم عەردە بەکاری دەهێنن.
$چوارەم : دەمامکی سەربازی :$
بواری سەربازی و جەنگی هەر لەدێر زەمانەوە جۆرێک لە جلوبەرگ و قەڵغان و کڵاوو ماسکی تایبەت بەخۆی بەرهەمهێناوە تا لەجەنگەکاندا پارێزگاری لە سەربازو شەڕکەرانیان بکەن. بەڵام لەگەڵ بەرەو پێشچونی مرۆڤ و بواری سەربازی و زیادبوونی خەونی کۆڵۆنیالیزەکردندا کەرەستەو پێداویستیە سەربازیەکانیش بەرەو پێشەوە چوون و گۆڕانکاری باشتریان تێداکراوە. لەهەموو قۆناغێکیشدا گرنگی تایبەتی بەکڵاوو ماسکی سەربازی دراوە. وەک پێشتر ئاماژەمان پێدە لەپاڵ بەکارهێنانی ماسکی پزیشکیشدا لەجەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیدا، ماسک و دەمامکی سەربازیش بەشێوەیەکی دیارو نوێتر لەپێشو بۆ پاراستنی سەربازەکان گەشەیان پێدراو دروستکران لەدژی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و چەکی کیمیاوی و ناوکی. لەپاش ئەو جەنگانە ماسک و دەمامکی سەربازیی بووە بەشێک لەکەرەستەیەکی دانەبڕاو لەهێزە سەربازیەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە. هەروەها لەپاڵ ئەو دەمامکانەشدا بواری خۆپارێزی زیاتر بەرەپێش چوو کە دەرمان و کەرەستەی تەندروستی دژی بۆمبی کیمیاوی و گازە ژەهراویەکان و چەکی ناوکی خستە پاڵخۆی، هەروەک لە جەنگەکانی عێراق ئێراندا بەتەواوی پیادەکران.
$پێنجەم : دەمامکی شانۆیی:$
دەمامک وەک یەکێک لە گرنگترین تەکنیکەکانی شانۆیی، دەگەڕێتەوە بۆ شانۆی مرۆڤایەتی کە لەڕۆژگاری دێرینەوە بەکارهێنراوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان.
دەمامک لەشانۆی گریکیدا ڕۆڵێکی زۆری بینیوە لە دەربڕینی بەها مرۆییە جیاوازەکاندا. هەروەها بەکارهاتووە بۆ دەربڕین لەحاڵەتی جیاجیای دەرونی و ڕووی کەسایەتەکانی بۆ دەرخستوین، ئیتر ئەگەر لەسەر تەختەی شانۆ بوبێت، یاخود لەدەرەوەی تەختەی شانۆ. بێگومان دەمامکیش هەروەک مکیاج دەتوانێت خەسڵەتەکانی ئەکتەرمان بۆدیاری بکات، وەک خەسڵەتەکانی فزیۆلۆگی و دەرونی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئاکاریش. بەکورتی ڕۆڵەکانی ئەکتەر لەسەر شانۆ زیاتر دەردەخات و ئاشکرایان دەکات. هەربۆیە ئەمڕۆ دەمامک وەک بابەتێکی ئەبستراکت نەماوەتەوەو چۆتە بواری توێژینەوەی ئەتنۆگرافیاو ئەنترۆپۆڵۆژی و سۆسۆڵوژی و سایکۆلۆژی و سیمۆلۆژی و دراماتۆرگییەوە. بەکورتی دەمامک بۆتە بابەتێکی هەرە گرنگی نمایش و توێژینەوە شانۆییەکان.
وەک ئاشکراشە دەماک ڕویەکی تری کەسێتیەکان پیشان دەدات، یاخود وێنەیەکی دروستکراوی کارەکتەرێکە، کەیارمەتی ئەکتەر دەدات لەبەرجەستەکردنی چەند ڕۆڵێک لەپانتاییە جیاجیاکانی نواندندا. دەکرێت بڵێین دەمامک بریتیە لە ڕویەکی هونەری و ئیستاتیکی، کە ئەکتەر لەسەر ڕووی خۆی جێگیری دەکات لەکاتی دینامیکێتی نواندندا. بەکورتی جۆرێک لەسروشتی کارەکتەرمان بۆ دەخاتەڕوو، وەک پۆزەتیف و نێگەتیف، غەمگین و شادی، ...هتد، وەیاخود ئاستی کۆمەڵایەتی جیاواز جیاوازمان بۆ دەردەبڕێت، وەک دەوڵەمەندو هەژار، تەمەڵ و زیرە، گێل و زانا...هتد. هەروەها دەرخەری پێگەی کارەکتەرە لەڕووی دەرونییەوە، وەک پەشێووی یاخود نائارامی..هتد، وەک زانراویشە دەمامک لای کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات و ئەفریکایەکان هەڵگری زۆرێک لەڕەهەندی ئاینی بوون و بارگاوی بووە بەدەلالاتی ڕوحی و ئاماژەکانی سۆفیگەری و سروتئامێزی و وێرد خوێندن، پێش ئەوەی بپەڕێتەوە بۆ ناو کایەی هونەری (شانۆو سەما) ببێتە یەکەیەکی ئیستاتیکی شانۆ. لێرەوە دەتوانین بڵێین دەمامک لەقۆناغە جیاجیاکانی مێژوەوە گوازراوەتەوە : لەپیرۆزبوونەوە بۆ قێزەونی ؛ لەڕۆحەوە بۆ بەرجەستەکردنێکی ماددی.خۆ ئەگەر شانۆی گریکی دوو جۆر لە دەمامکی پێناساندبین وەک تراژیدیاو کۆمیدیا، ئەوا شانۆی نوێ دەرگایەکی فراوان و فرە ڕەهەندی میتۆلۆی بەڕووی دەمامکدا کردەوەو دەوڵەمەندی کرد بەفۆرم و فیگۆری جوداو دەلالاتی جودا، جا چ لەڕووی فەنتازیاو ئیستاتیکاوە بێت، یاخود لەڕووی بەرهەمهێنانی واتاوە بێت.
بەکورتی دەمامک چووە ناو پانتایی سینۆگرافیاو دراماتۆرگی نوێوە. بەشێوەیەکی تر دەکرێت بڵێین نواندن بۆ خۆی یاری ماسک ماسکێنەیە، جا ئەگەر ماسکەکە لەفۆرمێکی ماددیدا دەربکەوێت، یاخود لە گەمەیەکی مەعنەویداو فرە ڕەهەندی و فرە ئاوێتەبوونی کارەکتەرەکەو لەخۆ نمایشکردندا دەربکەوێت. بۆیە زۆرجار لەژیانی ئاسایی ڕۆژانەماندا دەڵێین : (ئەوا ڕووە ڕاستەقینەکەی فڵان کەس دەرکەوت). ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو مرۆڤە خاوەنی چەند ڕویەکی جیاواز جیاوەزەو هەرجارەی بەڕوویەکەوە دەرکەوتووە. واتە هەرجارەی ڕۆڵێکی وازیکردوەو کەسێتیەکی نواندوەو ماسکێکی پیشانداوە. ئەمەش بۆخۆی یاریکردن بووە بە ماسکێکی وەهمی و هەرجارەی ڕوویەک و ماسکێکی دەرخستووە. هەروەها زۆرجاریش گوێبیستی ئەوە دەبین کەدەڵێن (ڕووی چەند قایمە). ئەم دەستەواژە کۆمەڵایەتییە، وەسفی ڕوخسارو ماسکەکەیمان بۆ دەردەبڕێت.
بەهەرحاڵ ماسک و یاری گۆڕینی ماسکەکان بوارێکی فراوانە بۆ توێژینەوە گەلێکی فرە ڕەهەندو فرە لایەن، لەڕووی ئەفسانەیی و سیمۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و دەرونیی و تەنانەت سیاسیش. بابەتێکی کراوەیە لەڕووی بینراو نەبینراو، کەسێتی تاک ڕەهەندو کەسێتی فرە ڕەهەند، ...هتد. وەک پێشتر وتمان ماسک و دەمامک پێویستی بەتوێژینەوەیەکی وردو زانستی هەیە تا هەموو تەبارەو ئاست و کەناڵەکانی بهێنرێتە گۆ لەژیانی ڕۆژانەماندا. هەروەها دەکرێت ڕۆڵی دەمامک لەسروتەوە بۆ شانۆ بخرێتە بەرپرسیارو شرۆڤەکردن و گرنگییەکانی دەربخرێت.
لە کۆتایدا دەتوانم بڵێم : شانۆ ئەو پانتایی و جیهانە بەرفراوانەیە، کە جێگای هەموو بەکارهێنانێکی جوداو جیاوازی دەمامکی تێدا دەبێتەوەو لەخۆیدا کۆیان دەکاتەوەو نمایشیان دەکات. بە خوێندنەوەی نوێ و دەلالاتی نوێ، ماناو کارفرمانی جیاوازیان پێدەبەخشێت.
$سوودم لەم سەرچاوانە بیینیوە:$
طه عبد الناصر ڕمضان: قناع ارعب اوروبا لقرون عديدة. العربية، تونس.
جمیل حمداوی : القناع في خدمة مسرح الطفل.
د. محمود شاهين:الأقنعة..أبعاد تزيينيَّة وفلسفيّة.
ئەم بابەتە 993 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
وشە و دەستەواژە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 09-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 993 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕاپرسی هەڵبژاردن
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
ژیاننامە
ڕاستی ڕۆژگار کامەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
پەرتووکخانە
ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی کەش و هەوا لە عیراق
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
ئەژی دارا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عیسا بەرواری
09-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عیسا بەرواری
ژیاننامە
عەونی شاعیر
08-12-2018
زریان سەرچناری
عەونی شاعیر
ژیاننامە
بژار عەلی بۆسکانی
20-07-2022
شەنە بەکر
بژار عەلی بۆسکانی
ژیاننامە
عەتا عومەر
14-08-2022
سروشت بەکر
عەتا عومەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئارا حەمەئەمین ئەحمەد
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاران لوقمان حەمەغەریب
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕێبین محەمەدی حاجی مەحمود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەعید عەلی عەبۆ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
توانا عەبدولکەریم پێنجوێنی
19-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 524,565
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,762
فایلی پەیوەندیدار 99,337
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕاپرسی هەڵبژاردن
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
ژیاننامە
ڕاستی ڕۆژگار کامەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
پەرتووکخانە
ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی کەش و هەوا لە عیراق
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
ئەژی دارا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - جۆری کەس - موزیکژەن ژیاننامە - جۆری کەس - نووسەر - لێکۆڵەر ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - لەژیاندا ماوە؟ - بەڵێ (تا ڕۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە) ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - زانست کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.609 چرکە!