ساڵی 2019 ڕیکۆردێکی نوێ لەڕووی هاتنی گەشتیارەوە تۆمارکرا، بەپێی ئاماری فەرمیی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، کە زیاتر لە 85% یان گەشتیاری شارەکانی عێراق و بەشەکەی دیکەشیان لە ئێران و وڵاتانی دیکەوە بوون، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە ژمارەی گەشتیاران نزیکەی 85% کەمیکردووە و کەرتی گەشتیاریش خۆی بۆ سەردەمی دوای کۆرۆنا ئامادە دەکات.[1]