سەفا کزلکایا گەریلا #هەپەگە# لە 13ی ئابدا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکدا لە بەدلیس شەهید ببوو. خانەوادەی کزلکایا بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان، لە 7ی ئەیلولدا سەردانی داواکاری گشتی بودلیسیان کردبوو. دوای سەردانەکە، خانەوادەی گەریلا سەفا ڕەوانەی شاری وان کرا و تەرمی ناوبراویان لەوێ وەرگرت و لە گۆڕستانی یەنیکوی لە ناوچەی باغلاری #ئامەد# بەخاک سپێردرا.
لە کاتی ناشتنی تەرمی شەهیددا، هێزەکانی پۆلیسی تورک نەیانهێشت جگە لە خانەودەی شەهید، کەسی تر ئامادە بێت.