دەقی پەیام
پیرۆزبای
مەکتەبی ڕێکخستن وسەرجەم مەڵبەندەکانی ڕێکخسنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان دیاریەکی پڕنرخی مام وەکێتی بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
بەڕێزان بەڕێوبەری تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان
بەڕێزان کادران وکارمەندانی گەلی کوردستان
لەیادی 29 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کەناڵی (دایک)دا بەناوی لێپرسراوی مەکتەب ولێپرسراوی بۆردەکان وبەشەکان وتەواوی هەڤاڵانی ئەندامانی مەکتەب وکادروکارمەندانی مەکتەبی ڕێکخستن وسەرجەم لێپرسراووکادروکارمەندانی مەڵبەندەکانی ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پیرۆزبای لەخۆمان لەبەڕێزان بەڕێوبەروتەواوی کادروکارمەندانی تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان ناسراوبەکەناڵی (دایک)و(پێشمەرگە) دەکەین دەستی ماندونەبوتان دەگوشین شەونخونیەکانتان بەرزده نرخێنین هیوای بەردوامی وسەرکەوتنتان بۆدەخوازین دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لەدوای ڕاپەڕین یەکێکە لەشانازی وسەروەریەگەورەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەبەیەکەمین کەناڵی بینراو وبیستراوی دوای ڕاپەڕین دادەنرێت کەئەم کەناڵە توانیویەتی لەسەرەتاوە تاکوئێستاڕاستگۆیانەڕۆڵێکی گەورەوکاریگەرببینی لە پێشکەوتن وبەرەوپێشخسنی میدیای کوردی. کەئەم ڕۆژە بەڕۆژێکی مێژووی گرنگ دادەنرێت لەمێژووی گەلەکەمان ویەکێتی نیشتمانی کردستاندا کەلەم ڕۆژەدا توانی ووتارێکی گرنگی سەرۆک #مام جەلال# پەخشبکات وبیکاتە دەسپێکێکی نوێ کاری میدیای لەناویەکێتی نیشتمانی کوردستان ومیدیای کوردیدا هەرلەوکاتەوە ئەم کەناڵەئازیزە بوە جێگەی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ودیاریەکی پڕنرخی یەکێتیش بووبۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وبوە میوانێکی خۆشەویست لەنێو ماڵەکانیانداکەبە هەوڵی زۆری سەرۆک مام جەلال هێنرایە بەرهەم تاکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاگاداری هەموو ڕووداوگۆڕانکاریەکانی دنیابن خەرمانی چەندین ساڵەی ئەم کەناڵە بوەخوێندنگەیەکی میدیای بۆ پێگەیاندنی دەیان کادری بەتواناوپڕ ئەزموون کەئێستا لەزۆربەکەناڵەکاندا بونیان هەیە وهەروەها دامەزراندنی چەندین کەناڵی تر کە لەڕێگەی ئەم کەناڵی دایکەوە سەرچاوەی گرتوە هەروەها ڕاستگۆی لەهەواڵ زانیاریەکانیدا یەکێکی ترە لە خەسەڵەتەکانی ئەم کەناڵە لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کەبۆتەجێگەی متمانەی هەمیشەیان هەروەها تواینویەتی لەڕێگەی بەرنامە هەمەجۆرەکانیەوە ڕۆڵێکی کاریگەرببینێ لەهۆشیارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەهەمووبورەکاندا بۆیە ئەم کەناڵە هەمیشە بەبایەخەوە بەدرەوشاوەی لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەمێنێتەوە هەربۆیە ئێمەوەک مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وسەرجەم مەڵبەندەکانەوە پشتیوانی تەواو لەسەر کەوتن وپێشخستنی ئەم کەناڵە ئازیزەدەکەین تابتوانێ داهێنان ونوێ گەری لەمیدیای کوردیدابکات وبیکاتە سەروەریەکی تری میدیای بۆیەکێتی نیشتمانی کوردستان ومەڵۆیەکی تربخاتە سەر خەرمانی میدیای کوردی تاشانبەشانی کەناڵەکانی تر هاوچەرخانە پەخشی بەرنامەکانی بکات
جێی خۆشیەتی لێرەوەپیرۆزبای ودەستخۆشیش لەوبەڕێوبەروکادرومیدیاکارانەش بکەین کەڕۆژگارێک لەم کەناڵە ئازیزەکاریان کردوە وهەروەهادرودبۆڕۆحی ئەومدیاکارانەش بکەین کەئێستالەژیاندانەماون کەلەوکەناڵەدا کاریان کردوە جارێکی ترپیرۆزە یادی دامەزراندنی تەلەمیزیۆنی گەلی کوردستا ن ناسراوبەکەناڵی(دایک)
مەکتەبی ڕێکخستن ومەڵبەندەکانی ڕێکخستنەکانی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان