ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان 12ی ئەیلول کاتژمێر 16:30 لە بەکتۆریا لەدژی سوپای دگایرکەری تورک لەسەر گردی شەهید سیپان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێک سزادرا.
9ی ئەیلول کاتژمێر 12:30 سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی ئیسمائیل ئاخا لە هەرێمی چیای سومبولی جۆلەمێرگ.دواتر هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکان سەربازیان بۆ گۆڕەپانەکە گواستەوە و دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەران دا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. سوپای داگیرکەری تورک کە گورزی گەورەیان خوارد، بە هەلیکۆپتەری کۆبرا هەرێمەکەیان بۆردومان کرد. هاوڕێکانمان چەکدار، دلۆڤان، ڕۆناهی، دەرسیم کە لە کاتی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا شەهید بوو. لە داهاتوودا زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بڵاودەکەینەوە.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریە فراوانەکان لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
12ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان 23:30 و 01:00 دا فڕۆکە جەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی پەراخێی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
10ی ئەیلول کاتژمێر 09:00 گۆڕەپانی ترڤانشی مەتینا، 12ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان 10:00 و 14:00 دا گۆڕەپانی مەرڤانۆسی هەرێمی ئاڤاشین بە هاوەن و ئۆبۆس بۆردومان کران.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگرکەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.[1]