دادگای دیاربەکر داوای دەستگیرکردنی عوسمان بایدەمیر دەکات
داواکاری گشتی دیاربەکر (
ئامەدئامەد) داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد بە فەرمی ئینتەرپوڵ رابسپێرێت بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، داواکاری گشتی دیاربەکر بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ راسپێرێت بۆ ئەوەی عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا دەستگیربکەن و رادەستی ئەنقەرەی بکاتەوە.
بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، لەساڵی 2017وە سکاڵا لە دژی بایدەمیر تۆمارکراوە بەهۆی گوتارێکەوە تۆمەتبارکراوە بەوەی دژی سەروەری تورکیایە و سووکایەتی بە تورکیا کردووه.
دواتر بایدەمیر لە نیسانی 2018دا لە پەرلەمانتاری لابراوە و پاشانیش چووەتە دەرەوەی تورکیا و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ ئه و وڵاتە.