ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردوویش گونت لەسەر قونانە
قۆچ بەگ، یان قۆچ پاشا حاکمێکی بەهێز و بەتوانا و بەزەبر بووە و خەڵکی ڕەشوڕووت و ڕەشۆکی و تەواوی چین و توێژی هاووڵاتییان خۆشیان ویستووە، دەگێڕنەوە پیاوێک لە سەروبەندێک دەستی دێنێ و دەیکوژێت، بۆ سەڵماندنی قارەمانێتی خۆی گوایە قۆچ بەگی کوشتووە، هەڵدەستێک گونی لە دەغاڵێنێ و دەیکاتە توڕەگە و بە بەرپشتییەوە دەخات و ڕۆژێک لە ئاهەنگێک لەسەرچۆپی هەڵدەپەڕێت و تورەگە گونی قۆچ بەگەی لە بەر پشتی بووە و لە کاتی هەڵپەڕین بەسەر قونیدا هەڵتەکیوەتەوە و پیرەژنێکیش ئەوە دەبینێت و بەتەوس و ڕق و سووکایەتییەوە دەڵێت (ئێی هێی قۆچ بەگە بەمردوویش گونت لەسەر قونانە) خەڵکی هەڵپەڕکێکە هەموویان لە تریقەی پێکەنینی دەدەن وکابرای بکوژی قۆچ بەگە شەرم دایدەگرێت و شاییەکە جێ دەهێڵێت، ئینجا ئەو ئیدیۆمە بۆ قارەمانێتی کەسێک بەکاردەهێنرێت کە بەمردوویش ناپیاو و نامەردەکان هەر لێی دەترسن.[1]