ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
گەڤەر
بەرەبەیانی 13ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروبەری شارۆچکەی باژێرگانی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دەوروبەری گوندەکانی کالێ، نەبار، خوراکانی خواروو و خوراکانی سەروو دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد. لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەدا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس ڕوویدا. هێزەکانمان بە توندی وڵامی داگیرکەرانیان دایەوە کە دەیانویست لە ناوچەکە پێشڕەوی بکەن و لە دژی یەکەکانی ئۆپڕاسیۆنەکە چالاکیەکی بەهێزیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا 7 سەربازی سوپای داگیرکەران سزا دران کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پلە بەرزی سەربازی بوو، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی داگیرکەرانیش بریندار بوون.
دوو لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی وەڵات و نیدال کە لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا گورزی کوشتندەیان لە داگیرکەراندا، تا دوا گولەیان بە قارەمانانە شەڕیان کرد و دواجار شەهید بوون. زانیارییەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
#شەمزینان#
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، لە بەرواری 12ی ئەیلول کاتژمێر 05:10 خولەکدا لە شارەدێی ڕوبارۆکی سەر بە شارۆچکەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەر تورک، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە دوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا 3 بارەگای سەربازی دوژمن لەناو بران، ژمارەی سەربازە سزا دراوەکان و بریندارەکانیان پشتڕاست نەکرایەوە. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە، بە تۆپ و هاوەن ناوچەکەیان تۆپباران کرد.
قلابان
لە بەرواری 9ی ئەیلولدا سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی قەڵای مەمێ لە ناوچەی قلابانی شاری شرنەخ لە دەوروبەری ناوچەکانی دەربەندی قاچێ، چەمی خەچکێ، گوندی شیران، گوندی مەهرێ و گوندی هۆزێ دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد. ئۆپڕاسیۆنەکەی سوپای داگیرکەری تورک تا بەرواری 12ی ئەیلول بەردەوام بوو، بەڵام بێئەنجام کۆتایی پێهاتن.
هێرشە ئاسمانیەکان
زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەم شێوەیەیە:
لە بەرواری 12ی ئەیلول کاتژمێر 10:00 فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی بەنێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.
لە بەرواری 14ی ئەیلولیشدا لە کاتژمێر 15:20 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی چەمجوی سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد. ئەو ئاگرەی بە هۆی بوردومانەکەوە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە، تا ئێستاش بەردەوامە.
بە هۆی بوردومانەکانەوە هێزەکانمان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوت.[1]