فەرماندەیی بڕیارگەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕایگەیاند، هەموو یەکەکانیان بۆ تێکشکاندنی فاشیزم بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتەکە دەبن و سەرکەوتن بۆ هەڵمەتەکە دەخوازن.
فەرماندەیی نەپەگە لەبارەی هەڵمەتی گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە پەیامێکی بۆ هێزەکانی گەریلا و خۆپاراستن بڵاوکردەوە. پەیامەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
'رژێم هەڕەشەیەکی گەورەیە'
رژێمی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆنی فاشیست – پاکتاوکەر – داگیرکەر بە ئەشکەنجەی دەروونی و گۆشەگیری لە دژی ڕێبەرمان، کە هاوشێوەی لە هیچ شوێنێکی تری دونیادا نەبینراوە، لە دژی گەلەکەمان، بزووتنەوەکەمان و هێزە شؤڕشگێرەکانی تورکیا شەڕێکی هەمە لایەنە بەڕێوە دەبات، بەڵام لە دژی ئەوە، سەرەتا بەرخودان لە زیندانەکان بە تایبەتی بەرخودان لە زیندانی ئیمراڵی بە شێوەیەکی ئازایانە، فیداکارانە و ڕەنجێکی زۆر گەورە بەڕێوەدەچێت، تێکۆشانی گەلەکەمان، هێزەکانی گەریلامان، یەکەکانی خۆپاراستنمان و هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا، دوژمنی بێ ئەنجام و مایە پوچ کردووە. ڕژژێمی فاشیستی سەرباری ئەوەش، هەبوونی خۆی، بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەی بە پاکتاوکردن و لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادییەوە بەستووەتەوە، بۆیە درێژە بە هێرشەکانی خۆی دەدات و بە ئەنجامدان و سەپاندنی دڕندانە و فاشیستیانە هەوڵ دەدات ئەنجام بەدەست بهێنێت. ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن بۆ ئەوەی بتوانێت لە دژی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان سەربکەوێت، شەڕی بە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بڵاوکردووەتەوە. لە هەمان کاتدا بۆ سەر داهاتوی ناوچەکەش بووەتە مەترسییەکی جدی. کردار و سەپاندنەکانی ئەو ڕژێمە فاشیستە لە دژی هەموو گەلان بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە، بە پاکتاوکردنی گەلی کوردستان دەیەوێت ئامانجی خۆی سەربخات. بۆیە ئەو تێکۆشانەی لە دژی ئەو هێزە بەڕێودەچێت، بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە و لە دژی فاشیزم بووەتە گرنگترین تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی.
هەڵمەتەکە بەرخودان پێشدەخات
لەم قۆناغە مێژووییەدا، کە تێکۆشان لە دژی فاشیزم و سیاسەتی پاکتاوکردن پێگەیشتووە، دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە جاڕنامەیەکی بڵاوکردەوە و لە دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و شەڕی هەمەلایەنەی دوژمن، لە 12ی ئەیلولەوە دەستی بە قۆناغێکی نوێ کرد. ئەو قۆناغی هەڵمەتە بە دروشمی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' هەڵمەتێکی دەستپێکردووە، کە هەڵمەتێکی مێژوویی و هێژا و گرنگە. بێگومان ئەو هەڵمەتە بۆ تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، کە لەلایەن ڕژێمی تورکی فاشیست – داگیرکەرەوە بەڕێوەدەچێت لە دژی سەپاندنەکانی فاشیزم لە تورکیادا، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت. لە سەرخستنی بەرخودان لە دژی داگیرکەریدا دەبێتە هەڵگرتنی هەنگاوێکی گرنگ.
گەریلا بە ئەرکی پاراستنی خۆی هەڵدەستێت
ئەو هەڵمەتە لە هەمان کاتدا بە مانای جێبەجێکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە، کە ستراتیژیای سەرخستنی تێکۆشانی ئێمەیە. بۆیە لەم سەردەمە گرنگەی تێکۆشانەکەماندا، لە دژی هێرشە هەمەلایەنەکانی دوژمن، ئەرکی هەموو هێزەکانمانە، کە لەم قۆناغی هەڵمەتدا بە ئەرکی پێشەنگایەتیی خۆیان هەستن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە لە دژی دەستەی سەربازیی فاشیستیی 12ی ئەیلول بە ڕەنجێکی زۆری ڕێبەر ئاپۆ و بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی گەورە هاوڕێ عەگید هاتنە سەر تەختەی مێژوو و بەرخودانێکی ئەفسانەیان لە خۆیان نیشان دا، ئەمڕۆش لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە بەردەوامیی دەستەی سەربازیی فاشیستیی 12ی ئەیلولە، لە تێکۆشاندا بەرپرسیاری و ئەرکی خۆمان بەجێدەهێنین.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو یەکەکانمان بۆ تێکشکاندنی فاشیزم بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' دەبن و لە ڕێکردنی ڕێبەری ئازاد – کوردستانی ئازادیشدا سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێیانمان دەخوازین، کە هەر یەک لەونە سەربازێکی ئاپۆین.[1]