هەتا کەندەرانێک نەڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بەهۆی دیاردەی کەشکاری و کەش و هەوا و باران و گەرما و سەرما و با وئاوەوە هەندێجار ئه و کەندەڵانانە دەتەپن و دەکەونە بنی شیوەکەوە و پڕی دەکەنەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هەندێ مەبەست دەوترێت بۆ نمونە کە برایەک دەمرێت میراتەکەی بۆ براکەی دەچێت و پێی دەوڵەمەند دەبێت، یان ژنەکەشی مارە دەکاتەوه و دەبێتە خاوەنی خێزان و...تاد ، بۆ ئەمانە بە مانا و گوزارشتەوە دەوترێت(هەتا کەندەرانێک نەڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە).[1]