ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، (ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب) لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەربە شارەدێی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵە ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا بابەتی نوێم هەیە و خوێنەرێکی زۆرییان هەیە و شوکرانەشی دەوێت کە خوێنەرێکی زۆر سوودی لێدەبینن، دوو هەزار بابەت زیاتری تێپەڕاندووە، و پوختەی کارەکانم لە دوو پەڕتووکدا کۆکردووەتەوە، داستانی ئێمە چیرۆکی تۆ چاپکراوە و کۆمەڵە چیرۆکە، لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم کورتە ڕامانە و بە شێوازی pdfبڵاومکردۆتەوە.
ئەم بەرهەمانەم چاپکراوە:
1. ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
2. پەیامی دڵنیایی
3. چل ڕێسای پەروەردەیی
4. چیژی نوێژ
5. داستانی ئێمە چیرۆکی تۆ
6. ڕازی دەروون
7. لەبارەی مووسا بۆتان دەدوێم
8. لە بارەی یوسف بۆتان دەدوێم
9. لەبارەی ئیبراهیم بۆتان دەدوێم
10. لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم؛ بەرگی 01
11. لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم؛ بەرگی 02
12.لەگەڵ خەڵکدا
ئەم بەرهەمانەم چاپنەکراوە و ان شاء اللە لە داهاتوودا بڵاودەبێتەوە:
فیزیای بەختەوەری لە نووسینی: سەعید نەوبان
گفتی دەروون لە نووسینی: عەلی تەنتاوی
لە داهاتوودا ئەم سێ بەرهەمانەم بڵاودەبێتەوە ان شاءالله.
نوێژەکەم لەدەست چوو. نووسینی: ئیسلام جەمال.
ٲجمل الحوار حوار النبيﷺ مع ٲصحابە لە نووسینی: د. ڕاغیب سیرجانی [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/aiad.fahmi=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئەیاد فەهمی=KTML_Link_Facebook_End=