ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پرسە نامەیەک ئاراستەی خانەوادەو سەرجەم کەسوکارو هاووڵاتیانی ئیزیدی دەکات
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی #بابەشێخ# ڕابەری ڕۆحی ئیزیدیان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی کۆچی دوایی جەنابی بابەشێخ ڕابەری ڕۆحی هاونیشتمانیانی ئیزیدی، لەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ بەرێزان خانەوادەی کۆچکردوو جەنابی میری ئیزیدیان وسەرجەم کەسوکارو هاوڵاتیانی ئیزیدی پێشکەش ئەکەین و لەخودا داواکارین ڕۆحی ئاسودەبێ و بەر ڕەحمەت ودلۆڤانی خودا کەوتبێ.
جەنابی بابەشێخ کەسایەتیەکی ئاشتیخوازو نیشمانپەروەرو دۆستێکی بەرێز بوو، هەمیشە لە کۆششی پێکەوەژیان و ئارامی کۆمەڵایەتیدا بوو.
کۆتایی خەمتان بێ.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#سەلاحەدین محەمەد بەهادین#
ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان#
#02-10-2020#