ساڵی 1969 لە گوندی #قندۆڵ#ی شارەدێی #ئیسێوە#ی شارۆچکەی #قەڵادزێ# لە دایکبووە.
ساڵی 1987 نازناوی شەریف وەرزێری بۆ خۆی داناوە.
ساڵی 1987 بووە بە پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی، تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە گوندی #گەناو# و شەشەمی سەرەتایی لە کۆمەڵگەی #تووەسوران# تەواوکردووە. قۆناغی ناوەندی لە شارۆچکەی #سەنگەسەر# و ئامادەیی پیشەسازی لە #سلێمانی# ساڵی 1986 تەواوکردووە، ساڵی 2008 کۆلێژی زانستەئیسلامییەکانی زانکۆی #بەغداد#ی تەواو کردووە.