لە هەولێر کۆنترە
هەولێر شارێکی دێرینی کوردستانە و ژیان و ژیار تێیدا دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ بەر لەدایکبوونی مەسیح، دیمەشق شان لەشانی ئه و شارە کوردییە دەدات لە شوێنەواری مرۆڤایەتی بۆیه کۆنی هەولێر بووە بەئیدیۆم و کورد بەکەسێکی پیری بە ئەزموون، شتێکی کۆنی دەگمەن و دانسقە وبەنرخی شوێنەواری دەڵێت (لەهەولێر کۆنترە) به و دواییانەش بە کوڕێکی گەورەساڵ و کامڵ و کیژێکی قەیرەش دەوترێت لە هەولێر کۆنترە.[1]