وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەکەیەتی بۆ ئیدیۆمیش بەکەسێکی دووڕووی زمان لووس دەوترێت کە هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک و بەردەرگا و دەراوێکی دەرباران هەڵبکات بەتەوسەوە پێی دەوترێت(وەک نیسکی بێ بەر و پشتە).[1]