تەماع وا لەولای ئەڕواحەوە
تەماع وشەیەکی عەرەبیە و بەکوردی(چاوتێبڕین)ە، ئەڕواحیش کۆی(ڕۆح)ە، ئەویش هەر عەرەبییە بەکوردی(گیان ودۆن)ە، مرۆڤ ئەگەر چاو ببڕێتە موڵک و ماڵ و ناموس و بژێوی و خاکی کەسێکەوە ئەوا ڕووبەڕووی بەرگری و بەرخودان و پارێزی باش دەبێتەوە لەسەروبەندەدا هەندێجار گیانیشی دەکەوێتە مەترسی و بەختکردنەوە، چاوتێبڕینی شتی کەسانیتر باش نییە و ملشکان و تەفروتونابوونی بەدواوەیە بۆیە کورد بە ئیدیۆمەوە فەرمویەتی(تەماع وا لەولای ئەڕواحەوە) زۆرمان بینی بۆ تاڵانی ڕۆیشت و تەرم(مەیت)ی گەڕایەوە وخۆی بەکوشتداوە بۆ ماڵی دونیا.[1]