سیخوڕی لە گەوادی خراپترە
سیخوڕ، ئاژەڵێکی پەڕدڕکاوی هاوشێوەی(ژیژک، ژووژک) پەڕەکانی بازی(ڕەش وسپی) و درێژن، بۆ بەرگری لەخۆی بەکاری دەهێنێت و خاسیەتی سیخوڕ بە ڕۆژ خۆی دەشارێتەوە لەکون و کەلەبەری سەخت و دژواردا و لەشەویشدا دەگەڕێت بۆ بژێوی و خۆراک خواردن، گەوادیش به و کەسانە دەوترێت کە ملی خۆیان شۆڕ و پان دەکەنەوە کە کەسێک بیەوێت ڕاموسان لەگەڵ ژن و کچ و خوشک و دایک و تاد بکات.
لە ئاینی ئیسلامدا بیروباوەڕ وایە لەدەرگای بەهەشتدا نوسراوە(دەیوس لایەدخول جەننە واتە گەواد ناچێتە بەهەشتەوە) بۆیە هەواداران و پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام زۆر خۆیان له و گەوادییە دەپارێزن و جنێوێک و بەڵایەکی گەورەیە، بۆیە دەگێڕنەوە:مەلا باقربالکی مەریوان، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکۆمەلێک ئەفەندی و بەگزادەی وتووە(سیخوڕی لەگەوادی خراپترە) دواتر فەقێکانی وتویانە مامۆستا بۆ وات ووت ووتی: ئەمانەم بە سیخور زانی.) کەواتە ئیدیۆمی(سیخوڕی لەگەوادی خراپترە) ئه و کەسانە دەگرێتەوە کە لەسەر وڵات و خاک و نیشتمانەکەی خۆیان جاسوسی و سیخوڕی و خەفیەیی بۆ دوژمن دەکەن له و ملپانانە خراپترن کە بەدیار ڕاموسانی ناموسیانەوە چاو دادەخن و پشت لەپاش دەکەن.[1]