گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای ڕاستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(لەقەوەشێن و سەروەشێن و غەزرۆک بوایە پێی دەوترا گێرەشێوێن) ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی ئاژاوەچی و تێکدەر و فیتنەباز و سەربەگۆبەند دەوترێت:(گێرەشێوێن).[1]