عیدۆ بابا شێخ ڕۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش ڕاوێژکاری #جەلال تاڵەبانی# سەرۆککۆماری پێشووتری ئێراق بووە بۆ کاروباری ئێزدییەکان.
یەکشەممە 29-11-2020، عیدۆ بابا شێخ برای بابا شێخی پێشووی ئیزدییەکان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکردووە.[1]