پەیکەری یەکگرتن
ساڵی 1992 لە لایەن پرۆژەی پەیکەرسازانی کوردستان لە سلێمانی دروستکرا.
سەرپەرشتیاری هونەری پەیکەر سازان، زاهیر سدیق و کاوان قادر بون.
جێبەجێکردنی کارەکە لە لایەن پەیکەرسازان ئاکام عمر و ڕێبوار شاسوار و تاڤان کمال و مەهدی حەمە غەریب و ئازاد ئەحمەد بوون، ئەم گروپە یەکەم هەوڵی دەستە جەمعیان دا بۆ بوژانەوەی هونەری پەیکەرسازی لە کوردستان دیارە بەشی زۆری کارەکانیان لەسەر ئەرکو خەرجی خۆیان جێ بەجێ کردوە. وەچەندین کارو پرۆژەی هونەریان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجام داوە.
بیرۆکەی دامەزراندنی پرۆژەی پەیکەرسازانی کوردستان لەلایەن هونەرمەند زاهیر سدیق بوەو هەوڵی داوە بەشی زۆری پەیکەرسازانی ئەوکاتەی دوای ڕاپەرین لەسالی 1991 لەو پرۆژەیەدا کۆببنەوەو خۆبەخشانە کار بکەن. وەتوانیان لە چەند ساڵی ڕابردوو چەندین بەرهەمی هونەری ئەنجام بدەن و کارەکانیان سنوری شاری سلێمانی تێپەراندوەو لە زاخۆو ڕەواندزو هەولیرو کۆیەو هەلەبجەو دەربەندیخان و بەرهەمی هونەریان ئەنجام داوە.
دیارە هەژمونی کاری هونەری لە سلێمانییەوە زۆر ناوچەی کوردستانی گرتۆتەوە پەیامی ئەم هونەرمەندانەش هەمان پەیام بوە لەو کاتەدا.
پرۆژەکە سەرەتایی 1991ز دامەزراوە..
سوپاس بۆ هونەرمەند زاهیر سدیق
ئامادەکردنی :داناز عەبدولڕەحمان[1]