#جان دۆست#
وەرگێڕانی: #زانیار عەلی#
جان لەم کارە بچووکەیدا، جیاواز لە گێڕانەوەکانی پێشووتری؛ حەکایەتی کارەکتەرێکی زێدە بچووک دەگێڕێتەوە و بە کۆمەڵێک ئاماژە و هێما، شوورای دەوری چیرۆکەکەی هەڵدەچنێت. ڕۆمانێکە پرسی ئازادی و زیندان، لەقاڵبدان و ڕەهایی، شۆڕش و دەرئەنجامەکانی تاوتوێ دەکات.
هێندە نابێت دەقە عەرەبییەکەی چاپ کراوە، خۆشبەختانە خوێنەری کوردزمان، زوو دەستی دەگاتە وەرگێڕانە کوردییەکە و کەڵکەوەر و چێژوەرگر دەبێت.[1]