هاونیشتمانیانی کوردستان گەنجانی خەباتگێر
دوای زیاتر لەچارەکەسەدەیەک لەحوکڕانی ناتەندروست پڕگەندەڵی کوردی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهۆی خۆپەرستی و حوکمی بنەماڵەیی قەیران لەدوای قەیران زیاد دەکرێت بۆ خەڵکە بەش مەینەتەکەی کوردستان، جێگەی شەرمە لاوو پیر لەسەر داواکردنی مافەکانیان زیندای دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن وە لەسەرشەقامەکان بەگولەی خۆماڵی! شەهید دەکرێن بۆیە چیدی بەردەوامی دان بەخراپی ئیدارەدان و زوڵم و ستەم و پێشێل کردنی مافەکانمان قبوڵکراو نیە و داوادەکەین
یەکەم
دەست بەجێ سەرجەم گیراوەکانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن و چیدی بەتۆمەتی خۆپیشاندان هیچ ئازادی خوازێک دەستگیر نەکرێت
دووەم
شەهید کردنی مافخوراوانی گەلەستەم دیدەکەمان مەحکوم دەکەین و داواکارین بکوژانی شەهیدانی ئازادی وماف و شکۆ
بەسزای یاسایی بگەیەنرێن ماف بۆ خانەوادەی شەهیدەکان بگەڕێنرێتەوە ئەمە دوادڵۆپی خوێنی کورد بێت بەدەستی کورد بڕێژرێت.
سێیەم
فشار و ناڕەزایەتیەکان بەردەوامیان دەبێت تا ئەوکاتەی گەل مافەکانی بەدەست دێنێت و مافیا و تاڵانچی وگەندەڵەکانی ووڵات بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن و یاسا سەروەر دەبیت و شکۆی مرۆڤ پارێزراو دەبێت
چوارەم
داوا لەهەموو چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین هاوکاربن پێکەوە دەست لەناودەست ئەم خەباتە مەدەنیە پیرۆزە بەردەوامی پێ بدەین تاسەرکەوتن وە بەدوری خەین لەدەستی چەپەڵی تێکدەرانەی تێکدەران بەرژەوەندی خواز.
لەکۆتایدا داوا لەگەنجە خوێن گەرمەکانی نیشتمان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و وریایانە تر هەنگاوبنێن ئاگادربن دەسەڵات پەلکێشی ناو توندوتیژیان نەکات تا بیانووی سەرکوتکردنی هەبێت داوا لەهەموو هێزە ئەمنیەکان دەکەین کە پارێزەری مافەکانی خەڵک بن و جارێکی تر لوولەی تفەنگەکانتان بەڕوی هاوڵاتی یە مافخوراوەکاندا بەرز نەکەنەوە.
دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئازادی و ماف وشکۆ شیفا بۆ بریندارەکان،
نەفرەت لە یەکترکوژی و گەندەڵی و تاڵانچێتی
ئەنجومەنی فشار
12-12-2020