کتێبی (ڕووماڵی میدیای کوردی بۆ ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە) کتێبێکی نوێیە کە خۆی لە توێژینەوەیەکی زانستییدا دەبێنێتەوە کە #بەڵێن عیزەت میکە# ئامادەیکردووە و بە هەردوو ڕێبازی (شیکاری ناوەڕۆک و بەراوردکاری) هەڵسەنگاندنی بۆ ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە کردووە لە ڕووماڵی میدیاکاندا.
لە توێژینەوەکەدا دوایین پێکدادانی نێوان گەریلا و پێشمەرگە لە چەمانکێ بە نموونە وەرگیراوە.
کتێبەکە لەلایەن ئەنستیوتی نارین چاپ دەکرێت و ژمارەی سپاردنی 2166ی ساڵی 2020 وەرگرتووە و بڕیارە لە لە مەراسیێکی فراواندا بڵاوبکرێتەوە. [1]