بۆ ڕای گشتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری شۆفینیستی فارسی ئێرانی!
زۆر بە دڵخۆشییەوە ڕایدەگەیەنین :کە دوای چەندین مانگ لە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بەستنی کۆبوونەوەی هاوبەش بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک کە دەتوانێت ببێتە سەکۆیەک بۆ یەکگرتن و هاوهەڵوێستی گەلانی غەیرە فارس لە بندەستی ئێران، بۆ هاوکاری سیاسی و دیبلۆماسی و کلتوری، بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی شۆڤێنی و داگیرکەری ی سەرانی فارس و ئێرانی لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو دا، سێ ڕێکخراوی سیاسی سەر بە سێ نەتەوەی وەک : نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەتەوەی عەرەبی ئەحواز، و نەتەوەی گیلەک، توانیومان هاوپەیمانییەکی نوێ بەناوی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس پێک بهێنین و ڕابگەیەنین.
سێ ڕێکخراوەکە برینتین لە :
1- پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە،
2- پارتی لیبرالی ئەحواز، لە ئەلحواز
3- پارتی دیموکراتی کاسپیەن، (گیلەک) لە ناوچەکانی کاسپیەن و گێلەک
مەبەست لە پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە دوژمنایەتی و دژایەتی هیچ نەتەوەیەک نییە بە نەتەوەی فارسیشەوە. بەڵکو تێدەکۆشین بۆ ئەوەی بە ئاشتی و لەچوارچێوەی بنەماو یاسا نێودەوڵەتییەکاندا مافەکانی گەلەکەمان بەدی بێنین.
بە درێژایی مێژوو گەلانی ئێمە لە لایەن فەرمانڕەواکانی ئێران زوڵمیان لێ کراوە، خاکمان داگیرکراوە و سەرچاوە و دەوڵەمەندی ژێرزەویمان تاڵان کراوە، هەوڵیان داوە مێژوو و ڕابردوومان بشێوێنن و سیاسەتی نکوڵیکردن و ئەسمیلاسیۆنیان لە دژمان بەڕێوەبردووە.
ئێمە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی زاگرۆس دا بەنیازین داگیرکەر لە خاکی خۆمان دەربکەین و گەلەکەمان لە چنگی بێگانە و مەترسی ئەسمیلاسیۆن ڕزگار بکەین.
ئەم هاوپەیمانێتییە تەنیا بەو سێ پارتە لیبراڵەوە سنووردار نییە، و پێشوازی لە ڕێکخراوە سیاسییەکانی گەلانی دیکەی ناوچەکە دەکات، کە خاوەن سیاسەتی نەتەوەیی یان لیبراڵی دیموکراتین، یان باوەڕیان بەو جۆرە هاوکاری و هاوپەیمانێتییە هەیە.
بۆچی ناوی زاگرۆس هەڵدەبژێریت؟
بە پێویستمان زانی ناوێکی گونجاو بۆ ئەم هاوپەیمانییە هەڵبژێرین، بۆ ئەوەی ئەو نەتەوانە بە شێوەی ئێرانی پێناسە نەکا، هاوکات ناوێکی ڕەمزی و باوبێت بۆ گەلانی دراوسێ لەو هەرێمانەی کە ئەمڕۆ کە بە بێ ویستی ئێمە بە ئێران ناودەبرێن.
زۆربەی ئەو نەتەوانە دەکەونە ناو، یان نزیک، زنجیرە چیاکانی زاگرۆس. یانی ئەو زنجیرە شاخەی کە لە کوردستانەوە دەست پێ دەکا، وەک دەزوویەکی بەیەکەوە گرێدراو، بەشی زۆر لە سنووری نەتەوە جیاوازەکان لە خۆ دەگرێ و ڕیشەیەکی مێژوویی هەزاران ساڵە، بۆ دراوسێتی، ڕۆحی تەبایی، ئاشتی و ئارامی پێدەبەخشێت. بەو پێیە تەنیا زاگرۆس ناو و ناوەندێکی گونجاوە بۆ ئەو هاوپەیمانییە و بۆ یەکخستی هەموو گەلانی ناوچەکە.
ستراتیژی هاوپەیمانی : کاروباری بنەڕەتی و ستراتیژی ئێستای ئەم هاوپەیمانیە بریتییە لە پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی گرنگی ناوچەکەو جیهان وەک وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێکخراوە لیبراڵە جیهانیەکان.
بە ئامانجی بەدەستهێنانی پشتیوانی سیاسی و مرۆیی و میدیایی بۆ گەلانی چەوساوە لە چوارچێوەی ئەم سنوورە بەزۆر سەپێنراوەی کە بە ئێران ناودەبرێ.
سه ڕۆکی هاوپه یمانیه که له سەرۆک و دوو جێگر پێکدێت:
1-.عارف باوەجانی / سه ڕۆکی هاوپه یمانی ئازادی زاگرۆس.
2- حەمید موتەشەر / جێگری سه ڕۆکی هاوپه یمانی زاگرۆس.
3-.شەهرام شادپور / جێگری سه ڕۆکی هاوپه یمانی زاگرۆس.
ژووری هاوبەش:
هەروەها هاوپەیمانی زاگرۆس چەندین ژووری هاوبەشی هاوکاری دەبێت، کە لە ئێستادا بریتین لە: ژووری دیپلۆماسی، ژووری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ژووری مافی مرۆڤ.
لە کۆتاییدا ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە داهاتوودا بە گرتنی کۆبوونەوە و سمینار و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی زانیاری زیاترتان لەو بارەیەوە پێ ڕادەگەینی.
پیرۆز بێ هاوپەیمانیی نەتەوە نیشتمانداگیرکراوەکانی بن دەسەڵاتی فارسە ئێرانییەکان.
لە گەڵ ڕێزماندا
هاوپەیمانیی لیبراڵی زاگرۆس