باریکی دەڕێسێت
باریک ڕێستن واتە خورییەک داوێکی زۆری تێ دەبێت، ئەگەر هەندێک ئەستورتر بێت ئەوا زووتر لە تەشی ڕێسیەکەی دەبێتەوە و کاتی بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر باریک بڕێسرێت ئەوا کاتێکی زۆرتری دەوێت بۆ تەواو بوونی، ئەوە بووە بووە بە ئیدیۆم و لە کوردەواریدا بەکەسێکی زۆربڵێ و چیڕەدرێژ و چیکەنە دەوترێت بەخوا باریک ڕێسە یان فلانەکەس باریکی دەڕێسێت.[1]