دواین جەولە و گەڕانی کەڵشۆڕشگێڕ و داینەمۆی شۆڕش و خامۆش بوونی کوانوی بەرخودانی شۆڕش
کەوتنی هەڵۆ بەرزەفڕەکەی سورێن
لە پێدەشتی شارزور کەوتنی کێوێک لە داستان و برخودا
خامۆش بوونی پشکۆیەکی گەشی ئاگردانی شۆڕش
لە 1984-02-04 لە کاتی مفاوەزاتی یەکێتی و حوکمەتی بەعسدا جەولەوگەڕانی پێشمەرگە زۆر کەمبوبوە زۆرێک لە مقەڕ و هێزەکان چوبونەوە بۆسەر سنور تەنها هێزەکەی شەهیدی فەرماندە مامەڕەشە لە شارەزور بو لەگەڵ شەهید مەلا نوریدا کە ژمارەیان سەرو 25 پێشمەرگە ئەبون کە جەولەیان ئەکرد مامەڕەشەی کەچە و هێزەکەی لە دێی قاجر ئەبنۆ مامە ڕەشە ئەڵێ با ئێستە بڕۆین هەتایەکێتی کەمینی دەرنەکردوە ئەگەر دەریشی کەن سەعات 12ی شەو کەمین دەرەکەن تا ئەو کاتە ئێمە ئەگڕێنەوە لە چالاکیەکە پێشمەرگەکان بەڕێ ئەکەون مامەڕەشە ئەڵێ ئەگەر کەوتینە کەمینۆ و شپرزەبووین بگەڕێنۆ بۆسەرتەپۆڵکە و بەرزیەکەی قاجر، بەڕێ ئەکەون بەرەو پردی زەڵم لەکشیەری و تەپەزێڕینە نزیک ئەبنۆ
لەنزیک قاجریەکەم پێشمەرگە کە لەجادەکە ئەیەوێ بپەڕێتۆ شەهید مامە ڕەشەی کەچە ئەبێت کە مزەڵیەکی پێنج بزماری پێئەبێ مخزەنێکی چلی لەسەر ئەبێت لە ناوەڕاسی جادەکە لێی دێنە دەست کە کەمینی جەلالیەکانە ئەبێ مامەڕەشە لێیان دێتە دەست و تەقە ئەکا بوناوەیا پێشمەرگەیکی مامەڕەشە بەناوی ئاسۆ زامار ئەبێت و ئەکەوێ کەلەدوای مامەڕەشەوە بوە ئەڵێ ئاسۆ شەهدبوە چونکە پێکراو هاوەری لێهەڵساوە کەوت، پاشان ئەوشەوە ئەگەڕێنۆ بۆ چەمی زەڵم و قاجر کەنزیکەی دوو ڕۆژوسێ شەو لەناوچەمو بێشەکانی کشەیەری و قاجر ئەبن پاشان مامەڕەشە بەملانوری ئەڵێ بالێرەوەبچین بۆ گێڵەک و نان ئەخۆن و پاشان بەڕێ کەوین بۆ شیرەمەڕ کەبەشەو ئەڕۆن پیشمەرگەکان دوو دوو بەڕێ ئەکەون لەمزگەوتەکە کۆئەبنۆ مامەڕەشە ئەڵێ ئەم هێزە زۆرەو نابێ بەم شێوەیە بێت ئەبێ تەنها 4پێشمەرگە بمێنێتۆ ئەوی کە بگەڕێتۆ بۆ بانی شار یەکێکیان شەهید ملانوریە وئەحمد قایرنەجی و ئەحمەد چاوشین ئەبێت مامەڕەشە زۆر بەداخ ئەبێت بۆ ئاسۆ ئەڵێ تاتۆڵەی نەکەمۆ وازنایەنم دواتر هەواڵیان بۆدێ کە نەمردوەو ماوە ئەویش ئەڵێ باشتر ئێمەش لێیان ئەگرین و دلبەدیلی پێئەکەین لەگەڵ ئاسۆ کەخەڵکی شانەیەریە، باوکم و ملانوری ڕێئەکەون کە بەمەفرەزەی کەموو جەولەبکەن و زەڕبە لەجەیش و جاش بدەن، بۆڕۆژانی دوایی مامەڕەشەو مەلانوری دوو پێشمەرگە دێنەگوندی گێلەک لەنزیک جادەی ڕەیسی، مامەڕەشەو شەهید ملانوریی بۆنان خاردن ئەچنەناودێکەوە بێئاگائەبن لەوەی کەلە لایەن خولەی ساڵح جاسوسە کەخەڵکی دێکەیەو دایم خەریکی جاسوسی قسەهنان و بردن بولەوناوەیاکەسێکی فیتنەو هیچ لەبارانەبووبوە.
هێزێکی یەکێتیان لێ ئاگادار ئەکاتەوە کەهێزێی یەکێتیەکان کەوتبونەشارزوور بەسەیارە ئەگەڕان و لەگەڵ باعس دەست لەملان بون پێشمەرکەیان تەنگە تاو کردبو لەناوچەکەیا.
لە 7ی2ی1984دا شەهید مامەڕەشەی کەچە لەدێی گێڵەک لەماڵێکدا ئەبن بۆنان خواردن یەکێتیەکان ئەدەن بەسە ڕ ئەو ماڵەداو شەڕ دەست پێ ئەکات کەیەکەم شەڕە کەبەباعس و یەکێتی پەلاماری پێشمەرگە بدرێ لەو شەڕەدا باوکم قەباغێک لەسیلاحەکەیا ئەچڕێ و باڵیشی ئەشکێ بەفیشەک دواتر هەڵۆبەرزەفڕو ماندونەناسکەی #شارەزوور# لەشەقەی باڵئەکەوێ ولە کەنار چەمو ئاوەکدا و پێشمەرگەیکیشی بەدیل ئەکرێ بەناوی ئەحمەدۆ شەهید مەلانوری و پێشمەرگەکەی دەربازیان ئەبێ، مامەڕەشەی ماندونەناس و شێری زامارو لەبێشەڕابسکاو ئەکەوێتە دەستی دوژمنۆ، شەهیدمحمو#گەرمیان# و برهان مەسەکانی ئەچنە سەری باڵی بۆ ئەپێجن و ئەی هێنن بۆ ماعسکەری سەرای سوبحان ئاغا کە کۆمڵێک یەکێتی زۆری بەدەورۆ بوو لێی کۆبوبونۆ کە فەرەیدون #پێنجوێن#ی لەگەڵ باعسیەکان لەسەراو دائەنیشێ مەسولی یەکێتی بوە لەناوچەکەدا.
ئەی بەنەژورۆ کەخوێن لەگیانی ئەچۆڕێ ئەڵێ ئەمە کێیە محمود گەرمیانی نازانێ ئەڵێ ڕەشەی کەچەیە کابارای ئامر فەیلەق هەڵەسێ ئەڵێ بەعربی ئەپرسێ و تەئکید ئەکاتۆ یەکێتیەکان ناوەکەی ئەگۆڕن و ئەڵێن ئەونیە و ئەی هننە دەرۆ باوکیشم سێرێکی محموئەکاو بەتالیقۆ ئەڵێ چیە ئەڵێی تەسلیمان ئەکەی محمود گەرمیانیش زۆری پێ ناخۆش ئەبێ ئەڵێ بەتەڵاقم ئنتفاقیەی بەینی یەکێتی و باعس هەڵەوەشێنمۆ لەسەرت دواتر هەرچەند دوادەکرێ تەسلمی ناکەن کە کاک نەوشیروان ئەڵێ ئەبێ ژیانی مامەڕەشە پارێزراوبێت و نابێت تەسلیمی حوکمەتی کەن وەلەگەڵ #حسک#یش دیلبەدیلی پێ ناکرێ کە جەمیل هەورامی و شەوکەت هەورامی و نوری عالانی و مسەفاعالانی و ئەحمەد قەڵبەزەیی سامان گریانەی و خزمێکی خاڵەحاجی کۆمەڵێ یەکێتی لای حسک سجن ئەبن بەڵام یەکێتی ڕێناکەوێ دیل بەدیلی پیناکات و بەری نادەن.[1]
ئ. حەمە ڕەشید
⚠️ تێبینی: ئەم نووسینە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!