ناوی پەڕتووک:- سەما لەگەڵ ژیان
نووسەر:- مەهدی الموسەوی
وەرگێر:- ئاودیر ئەحمەد قەمتەرانی
لاپەڕە:- 210
مرۆڤ هەمیشە لە هەول و سووراندایە بۆ ئەوەی بگاتە دوخیکی سەقامگیری ژیان و دووربی لەخەم و ناخۆشی، بۆ ئەو مەبەستە پیویستی بەچەند ئامرازو هۆکاریک هەیە، تا بەهۆیانەوە تواناو شارەزایی خۆیان لەژیان زیاد بکات و ئاستی بەختەوەری خۆی بەرز بکاتەوە، پەڕتووکی (سەما لەگەڵ ژیان) یەکیکە لەو پەڕتووکە گرینگانەی کە بەشێوەیەکی سەرنجراکێش گفتوگۆی هەر یەک لەو ئامراز و هۆکارانە دەکات و مرۆڤ دەگەیەنێتە کەناری بەختەوەری، نووسەری ئێڕاقی (مەهدی ئەلموسەوی) لەم پەڕتووکەتەدا دەیەوێ لە ڕێگای 56 ڕێسای گرینگەوە بگاتە نهێنیەکانی بەختەوەری بەردەوام بۆ مرۆڤ، هەروەها دەیەوێ بگاتە ئامرازەکانی ئاشکراکردن و گەیشتن بەو نهێنییانە، هەر لەرێگای ئەم پەڕتووکەوە نووسەر دلنەوایی غەمبارو بێدار و برینداران دەکات و یارمەتییان دەدات تا جارێکی تر لەسەر قاچی خۆیان بوەستن و کار بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان بکەن و ئاوێزانی بەختەوەری بن هاوکات سەما لەگەڵ ژیاندا بکەن...