نووسینی: د. #فەرهاد پیرباڵ#
کورتەیەک دەربارەی کتێبەکە
قەبرێکی سێگۆشە
لە نوسینی نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، هونەرمەندی کورد د.فەرهاد پیرباڵە.ڕۆمانەکەی لەزینداندا نوسیوە !
قەبرێکی سێگۆشە باس لەگەنجێک ئەکات بەناوی (فەرەیدون) کە تەمەنی لەنێوان 29-31 ساڵان دایە، فەرەدون لە 14 ساڵیەوە ئەوکاتەی باوکی لە شەوێکداو لەڕوداوێکی نادیاردا ئەکوژرێو تەرمەکەشی بێ سەرو شوێن و بزر ئەبێت لەوکاتەوە ڕودەکاتە ئەشکەوتێک، کەبێجگە لەم حەوت کەسی تریشی تێدا دەژی لەگەڵ سەگێکدا.
ئیبراهیم کە لەهەموان گەورەتر و ژیرتر دیار بوو بەخواستی خۆی دەستی لەباوکی خۆی هەڵگرتبوو وەک ئەوانی تر ڕووی لەئەشکەوتەکە کردبوو. تەنانەت هەوڵی دابوو کوڕە پێنج ساڵانیەکەی خۆی سەرببڕێت !!!!.
برادەرانی ناو ئەشکەوتەکە لە عێراق و سوریاو تورکیاو ئێران و ڕووسیا ڕایان کردبووە ناو ئەشکەوتەکەوەو هەریەکەو بە هۆکار گەل و چیرۆکێکەوە ئەژیان.
ئەوانەی ناو ئەشکەوتەکە هەمووی زەمەن و کاتیان لە بیرچۆبۆوە، نەیان ئەزانی چەند مانگ و ساڵە لەوێدا ئەژین هەروەها نەیان ئەزانی شوێنی ئەشکەوتەکە ئەکەوێتە کوێوە هەنیێکیان ئەیان وت ئەکەوێتە حەیدەر ئابادەو هەندێکی تریان ئەیان وت لە#قەندیل#ە هەندێکی تریشیان ئەیان وت لە ئەشکەوتی قزقاپانداین.
فەرەیدون بڕیار ئەدات بچێتە دەرەوەی ئەشکەوتەک و بچێتەوە ناو دنیایی ڕاستەقینە. بۆئەوەی قەبرەسێگۆشەکەی باوکی بدۆزێتەوە، بەڵام ترسی هەبوو کە بگیرێت، چون پێشتر دوو هاوڕيی تری کە ئەشکەوتەکایان جێ هێشتبوو گیرا بوون و زیندانی کرابوون و ئەشکەنج و ئازاری زۆر قورسیان دابوون، بەڵام بەهەر شێوەیەک بووبێ توانیبویان ڕابکەن لە زیندانوو دوبارە بێنەوە ناو ئەشکەوتەکە.
فەرەیدون ئەچێتە دەرەوەی ئەشکەوتەکەو ملی ڕێگە ئەگرێت بێ ئەوەی بزانێ لە کوێیەوە بەرەو کوێ ئەڕوات. لە ڕێگا توشی خێزانێک ئەبێت و قسەیان لەگەڵدا ئەکات ئنجا ئەزانێت کە ئەو لە باکووری کوردوستانە.
لەکاتی چونە دەرەوەی لە ئەشکەوتدا فەرەیدوون ڕووداو گەلێکی سەرسورهێنەر توشی ئەبێت، عاشقی کچێکی فێمێنیستی لیسبان ئەبێت بەناوی (ڕەندان) لەگەڵی دەست ئەکات بە گەڕان بەدوای قەبرە سێگۆشەکەی باوکی، بەڵام ئاخۆ ئەتوانن بگەن بە ڕاستی باوکی و قەبرەکەی بدۆزنەوە؟!؟!.
فەرەیدوون ئەگیرێت و زیندانی ئەکرێت، لەلایەن سێ دەستەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەکرێت ئەوانیش : پۆستاڵ ڕەشە نووک زەردەکان، پۆستاڵ ڕەشە نووک سەوزەکان، پۆستاڵ ڕەشە نووک شینەکان، نازانێت لەسەر چ شتێک گیراوەو کۆمەڵە پرسیارێکی لێ دەکرێت لەلایەن ئەو سێ دەستەوە کە چارەنوسی بەند ئەبێت لەسەر وەڵام دانەوەی پرسیارەکان و هەروەها لەسەر فرمانی پۆستاڵ ڕەشە نووک زەردەکان !!!!.
د.فەرهاد لەم ڕۆمانەیدا سودی لەچیرۆکێکی سوڕەتی (الکهف) بینیوە، چیرۆکی ئەو حەوت گەنجەی لەترسی سەرداری ئەوکاتی ڕۆم لەگەڵ سەگەکەیان ڕویان کردە ئەشکەوت و خودا پاراستنی.هەرەوها د.فەرهاد ناوی ئەوکەسانەش دەبات کەبونەتە هۆی زیندان کردنی !!.[1]