فەرهاد عەلی، لەدايکبووی 15-02-1973 لە شارۆچکەی #شەقڵاوە#، بڕوانامەی ناوەندی لە ساڵی (1989) بەدەست هێناوە، بۆ ماوەی (5) ساڵ لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستايان خوێندویەتی.
بڕوانامەی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە ساڵی 1994 بەدەست هێناوە، بۆ ماوەی(4) ساڵ وەک مامۆستای سەرەتايی خزمەتی کردووە.لەساڵی (1998) درێژە بە خوێندن دەدات دەگەڕێتەوە زانکۆی سەڵاحەدين، لە ساڵی (2002) بڕوانامەی بەکالۆريوسی بە پلەی يەکەم بەدەست هێناوە، بۆماوەی (2) ساڵ وەک مامۆستای ناوەندی خزمەتی کردووە.
لايەنی ئەکاديمی و زانستی:
• پڕۆفیسۆری ياريدەدەر لە #زانکۆی سەڵاحەدين#.
• دکتورا لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە زانکۆی سەلاحەدين (2011)
• ماستەر لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە زانکۆی موسل (2007)
• بەکالۆريۆس پەروەردەی وەرزشی (2002)
• پسپۆڕی ڕێگاکانی وانە وتنەوە زانکۆی سەلاحەدين.
• خاوەنی پەرتووکی: (101) تەکنيک بۆ ڕاهێنان و وانەوتنەوە.
• خاوەنی پەرتووکی: (سيمینارم هەیە).
• بڵاوکردنەوەی (14) توێژینەوە لە گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
• مامۆستای وانەی (ڕێگاکانی وانە وتنەوە- توێژینەوەی زانستی – ژیری و ئاست بەرزی – NLP پڕۆگرامی زمانی دەمارەوانی).
بەشداريکردنی خولەکانی (ڕێگاکانی وانە وتنەوە) وانە بێژ و هەڵسەنگێنەر.
• هەڵسەنگێنەری خولی (13 - 14 - 15) ڕێگاکانی وانەوتنەوەی زانکۆی سەلاحەدين بۆ (588) ماستەر.
• وانە بێژی بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە خولی (16 - 17 -18 - 19) بۆ (1086) مامۆستای زانکۆ.
• وانە بێژی بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە خولی(2-3) زانکۆی جيهان بۆ (140) مامۆستا.
• وانە بێژی بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە خولی(2) زانکۆی ئيشق بۆ (84) مامۆستا.
• وانە بێژی بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە خولی(2-3-4) زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بۆ(90)مامۆستا.
• بەڕێوبەرو وانەبێژی هەڵسەنگێنەری کۆرسی (4-3-2-1) دبلۆم پەرەپێدانی توانای ئەکاديمی بۆ (630)مامۆستا.
لايەنی بەڕێوەبردن و کارگێڕی:
• برِياردەری بەشی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی (2006)
• بەڕێوبەری تۆمار کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی (2007)
• بەڕێوبەری کاروباری قوتابيان زانکۆی سەلاحەدين(2008 - 2011)
• بەڕێوبەری تۆمار کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی (2011-2013)
• بەڕێوبەری سەنتەری فێرکردنی بەردەوام لە زانکۆی سەلاحەدين (2016- 2019)
• بڕیاردەری لیژنەی تاقيکردنەوەکانی پێدانی نازناوی زانستی بەشە مرۆڤایەتیەکان.
• بڕیاردەری لیژنەی تاقيکردنەوەکانی پێدانی نازناوی زانستی بەشە زانستييەکان.
• ئەندامی دەستەی ئەميندارانی پەيمانگای پايتەخت تايبەت.
• ڕاوێژکاری تايبەتی لە کۆمپانيای (سمارت گايد)
• ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە 2019 - هەتا ئێستا بەردەوامە.
چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی:
• سەرۆکی ڕێکخراوی ئاگا بۆ ڕاهێنان و هۆشياری لە (2013 – 2019).
• سەرپەرشتيکردنی (17) خولي تايبەت بە سەرکردايەتی بۆ قوتابيانی زانکۆ و پەيمانگاکان.
• سەرپەرشتيکردنی(10) خولي مامۆستا چالاک.
• سەرپەرشتيکردنی(5) خولی تايبەت بە دروستکردنی ڕاهێنەری کار (TOT).
• سەرپەرشتيکردنی(پڕۆگرامی فێربونی بەردەوام) ڕێکخراوی ئاگا بۆماوەی (4) ساڵ.
ئەو خولانەی کە پێشکەش بە دام و دەزگا حکومی و کەرتی تايبەت و ڕێکخراوەکان دەکات:
• هونەری سەرکردايەتی.
• تيم و کاری بەکۆمەڵ.
• زيرەکی جۆراو جۆر - زيرەکی ویژدانی.
• دياری کردنی ئامانج.
• بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
• خولی ڕاهێنەری کار TOT
• خولی مامۆستای چالاک.
• خولی فۆڕماتی دەروونی - خولی فۆڕماتی عەقلي.
• خولی NLP.
[1]