ناوی کتێب: بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ناوی نوسەر: #کۆسار عرب هەورامی#
بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ئایا هەرگیز ئەم پرسیارەت لەخۆت کردوە؟
ئایا هەر کات بیرۆکەی چونە ناو ژیانی هاوسەری بە مێشکتدا هاتبێت ئەم پرسیارەت لەخۆت کردوە؟
ئایا گەر هاوڕێییەکت یاخود ئەندامێکی خێزانەکەت نیازی هاوسەرگیری کردنی هەبووبێت هیچ کات ئەم پرسیارەت لی کردوە؟
کاتێک مرۆڤ کردەوەیەک بە خواست و ویستی خۆی ئەنجام دەدات ناکرێت نەزانێت هۆکار و پاڵنەرەکەی بۆ ئەو کارەی کە دەیکات چییە گەر ئەم پرسیارەت لەخۆت نەکردوە کەوایە بوەستە!
بوەستە لە یاریکردن بە هەستی بەرامبەرکەت. بوەستە لە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرەکەت بەبێ هۆ.
بوەستە لە خۆ فریودان.